لینکەکان

۱۳۹۳/۱۰/۱۰

ساڵوەگەڕی لەدایکبونت پیرۆز بێ:مه‌لا برایم مه‌جیدپور

                          ساڵوەگەڕی  لەدایکبونت   پیرۆز بێ
                        بەناوی  خواوەندی   دڵاوای   دلۆڤان
حەمدو  سوپاس بۆ  خوا، داوای یارمەتیو  لێبوردنی لێدەکەینو ئاواتە خوازین  لە شەڕی  نەفسو  نەوسو  کردەوەی  نەشیاو   بمان پارێزێی . هەرکەس  خوا شارەزای بکا قەت رێی لێون  نابیێ . سڵاوو  درود لەسەر  پێغەمبەرەکەی  کە ئەشڕەفی  مەخلوقاتە و ڕیێ پێشاندەری  ڕێگای  نەجاتە .
هەروەک لەم  جیهانە  پانو بەرینەدا گەورەپیاوانی  ناودار  هەبونو  هەن و  بەشێوەی جۆراوجۆر خزمەتی  گەلی  خۆیان  کردوەودەکەنو ، لایەنگرانیان بۆ لەبیر نەکردنو ڕێزلێنان  ڕۆژی  لەدایکبونیان  وەبیر  دێننەوەو لەو  ڕۆژەدا  جێژنو  شایی  دەکەنو  لەوتارەکانیاندا  بە بەرەی  داهاتویان  دەناسێنن . لە ئایینی   ئیسلامیشدا  بڕوادارانی   ئەو  دینە ساڵڕۆژی لە دایکبونی   پێغەمبەرەکەیان  جێژن  دەگرن  کە  بەناوی  (جێژنی   مەولود) ناسراوە.  ئەو  جێژنە  لە ڕوانگەی  ئایینیەوە   هیچ  لایەنێکی  عیبادی  نیە .نەفەڕزە  نەسوننەتە ، نەئاوەکەی   دەرمانی  دەردانەو  نەخورماکەی  بۆ  بەرەکەتی   رۆزی   ژیانە. نە ئایەتێکی  قورعانی  لەبارەیدا  هاتوەو نە پێغەمبەر  بۆ خۆی شتێکی  لەو بارەدا کوتوە.دروستکراوێکی جوانە  لەلایەن  باوەڕدارانەوە. ڕێیوڕەسمێکە بۆ  ڕێزگرتن لەو  زاتە پیرۆزە، پێزانینە بەو هەمو خەباتو لەخۆبردوییە کە لە ڕێگای ئامانجەکەی دا  کردویەتی.بەلای  موسوڵمانانەوە  گەلێک  بایخدارە. ئەگەر ڕێبوارانی  بە لێزانیو سەداقەتەوە مێژویژیانو  تێکۆشانی  بخوێیننەوەو  لێی  فێربن ، بەدڵنیایەوە  بە سەربەرزی   بەزۆربەی ئاواتەکانیان دەگەنو لە زۆر خەتاو  تاوانیش  دەپرینگێنەوە.
پێناسەیەکی  کورت  بۆ ئەو  زاتە  پێویستە.  ناوی :( محەممەد کوڕی  عەبدوڵاو باپیری عەبدول موتەلیبە.  بە ٢٢ پشت  دەگاتەوە  ئیسماعیل. دایکی  ئامینەی  کچی وەهەبی زوهریولە تایەفەی  بەنو  نەجاڕە.)  دوای  زەماوەندی  ئامینەو  عەبدوڵا  ئامینە  دوگیان دەبێی .  عەبدوڵا  دەچێتە  سەفەری   شام بۆ تیجاڕەت ، مخابن  لە گەڕانەوەدا لە تەمەنی (٢٥)  ساڵی  لە  (مەدینە)  فەوت دەکاو  هەر لەوێی  دەنێژرێی.بوو  بە جوانە مەرگی بن گڵیو منداڵێکی لەدایک نەبوی لەپاش  بەجێما. ئامینە  دەگاتە  نۆ مانگو نۆ ڕۆژەی خۆی ولە کاتی   هاتنە دەری هەوەڵین   گزینگی هەتاوی  ڕۆژی  دوو  شەممۆی  ١٢ی مانگی ڕەبیعول  ئەوەڵ  لە ساڵی  فیل داکۆرپەیەکی  خوێن  شیرنو  خونچیلانە  لە دایک دەبێی.ئامینە  قاسیدێک  دەنێرێتە  لای  عەبدول  موتەلیبو  مزگێنی  هاتنە  سەر دنیای  کۆرپەی ساوای  بۆ دەنێرێی. باپیری  بەبیستنی  ئەو هەواڵە  برینی  لەدەستدانی  عەبدوڵای مەڵحەم دەکرێنو  ساڕێژ دەبنو  دڵنیا دەبێێکە کەلینی  باوکی  بۆ پڕ دەکاتەوە. لەخواوە  دەکەوێتە ناو دڵی  کە ناوی  لێدەنێ (محەممەد) هەر  چەند  ئەو ناوە  بۆ عەڕەبان   نامـۆ  بـوو، بەڵام ئەو  هیوادار  بوو کە لە زەویو  عاسمانان  پەسنی بدەن.
لەناو عەڕەباندا باو بوو دەوڵەمەندان  منداڵیان  دەدا  بەدایەن  لە گوندەکان . بۆ ئەو مەبەستە ژنانی  شیرداری  دیهاتی  دەچونە شارو لە شوێنێکی  تایبەت ڕادەوەستان  هەتا منداڵه‌کیان وەگیر  دەکەوت. لەبەر  ئەوەی  محه‌ممەد  مناڵێکی  هەتیو  بوو  هەموو  کەس   حازر نەدەبوو وەخۆی  بگرێو بیباتەوە  (حەلیمەی سەعدیە) ژنەدێهاتیەکی  هەژار بوو، هەموکەس ئامادەنەبوو  منداڵی  بداتێ.  ئەو ڕۆژە   حەلیمە تا لای  ئێوارێ  هیچی  وەگیر نەکەوت و محەممەدیش کەس نەیبردەوە.  حەلیمە بۆ ئەوەی بەدەستی بەتاڵو بە ناهومێدی نەگەڕێتەوە، محەممەدی دەگەڵ خۆی بردەوە.  بە بردنەوەی  ناو براو بە قودرەتی  خواخێرو بەرەکەت بەسەر حەلیمەو ماڵەکەیدا باریو  زۆر  زوو  لەدەستەنگی  ڕزگاری بو. نەک هەر حەلیمە بەڵکو دوای چەند ساڵ وشکە  ساڵی  بارانێکی  بەلەزو  بەخێرو بێر داباری .وڵات سەوز بوو، لەوەڕگە  شین  بوون و مەڕو  پاتاڵیش   بوژانەوە.  هەوەڵ کەس  کە شیری   داوە بە محەممەد  ژنێک بوە بەناوی  (سۆیبە).  پەیامبەر  ماوەی  (٥)  ساڵ  لەلای  حەلیمە ماوەتەوە. لە کەشو  هەوایەکی بە تەواوی  پاکو  ئازادی  بێبەربەستی  لادێ   پەروەردە کراوە . پاشان تەحویلی  دایکی  دراوەتەوەو  باپیری  سەر  پەرستی  کردوە. لە تەمەنی (٦)  ساڵیدا  مخابن دایکیشی فەوتی  کردوەو  بەتەواوی  هەتیو  ماوە.
محەممەد  لە تەمەنی (٦) ساڵێدابوو  دایکی  دەگەڵ خۆی  دەیباتە (مەدینە) هەم  بۆ ناسینی خاڵوانیو  هەم  دیتنی  مەزاری  باوکی. لەو  سەفەرەداژنێک بەناوی (ئومو ئەیمەن) وەک  سەر سپی کە یادگاری  باوکی بو  بۆدایکی  بەجێمابو دەگەڵیان بو.  ماوەی مانگێک لەوێی  مانەوەوپاشان  گەڕانەوە.  زۆر  لە  مەدینە   دور  نەکەوتبوونەوە   لە شوێنێک بەناوی (ئەبواء) ئامینە  نەخۆشکەوتو فەوتی  کرد. محەممەد لە تەمەنی (٦) ساڵیدا کە باوکی هەر نەدیبودایکیشی کوچی  دوایی  کردو بەجێی  هێشتو بێدایکو  باوک  مایەوە . (ئوموئەیمەن)  داپیرە بەمناڵیکی  (٦)  ساڵەی  بێدایکو  باب  بۆ (مەککە)   گەڕایەوە. ئەوجارئاگاداریو  سەر پەرستی  کەوتەئەستۆی  باپیرەی.  (عـەبـدوڵ  موتەلیب) ئەوەندەیخۆش دەویستو پێیڕادەگەیشت  کە هیچ باوکێک ئەوەندە  بۆ مناڵەکەی  دڵسۆزنەبو . ڕێزی  تایبەتیبۆ دادەناو  دەیکوت: ئەو کوڕە کەسایەتیەکی  تایبەتی  تێدا  بەدی دەکرێی.دوای(٢) ساڵسەر پەرستی  باپیری ئەویش  دەمرێیو  دیسان  بەهەتیوی بێسەر پەرست دەمێنێتەوە . ئەوجار مامی (ئەبوتالب) هـەر چەند  بـۆ  خۆی دەستکورتبـوو بەڵام وەئەستۆی  خۆی دەگرێی . لەسەر نەداری  خۆیڕا  لە منداڵەکانیخۆی زیاترچاوەدێریدەکردو لەخۆیجیا نەدەکردەوە. محممەد لە تەمەنی (١٢)ساڵی  دەگەڵ  مامی دەچێتە سەفەری  شام بۆ تیجاڕەت . لەهەوەڵین  سەفەریدا لەسەر ڕێگادا  گوندێکی  لێبوو بەناوی(بوسری) ڕاهیبێکی  مەسیحی  لەو گوندە دەژیا بەناوی ( بوحەیڕا).مامی دەگەڵخۆیبردی بۆ دیتنی  ئەو  پیاوە. کابرا  هەر  کە چاوی  پێیکەوت ،بە پێی ئەو  نیشانانەی کە لە کتێبەعاسمانیەکەی  خۆیاندا  دیبوی ، تێگەیشت  ئەوەی لەو کتێبەدا  باسکراوە ڕاست ئەوکوڕەیە . بوحەیڕا  هەر چەند  خۆی مەسیحی مەزەب  بوو ، بەڵام مرۆیەکی ڕوناکبیرو هەق بینو  ڕاستی  بێژ بوو بڕوای  بەخوای  تاک هەبوو. داوای   لەمامی کرد  زۆری ئاگا لێی بێو  نەهێڵێ  جولەکە  دەستیان  بیگاتێی.
محەممەد : لە تەمەنی (٢٠) ساڵیدا  لە  پەیمانی  خۆبەخت کردنی  دڵخوازدا ،کە بە ( حلف الفضول) بەناو بانگ بوو بەشداربوو . ئەوانە  کۆمەڵێک  پیاوی   تێگەیشتوی شۆڕشگێڕ  بون  یەکیەتیەکیان  دامەزراندبوو، ناوی خۆ بەخشی دڵخوازیان   ( فیدایی ) لەخۆیاننابوو. ئەندامانی  سوێندیان دەخواردو بەرعۆدەش  دەبون هەر کەس لە باژێڕی(مەککە) دا زوڵمی  لێبکرێ  خەڵکی  شار بێ  یان لەدەرەوەڕا هاتبێ ، خۆمانە بێی یان بێگانە ، ناسراو یان نەناسراوبێ ، لەسەری وەجواب  بێنو یارمەتی  بدەن هەتا زوڵمەکەی لەسەر  لادەبەنومافەکەی  بۆ  دەگێڕنەوە . محممەد ئەندامێکی   کاراو  هەڵسوڕی  ئەو یەکیەتیە بوو.  دوای  ئەوەی  شەڕەفی  پەیامبەری  درا بۆیە  دەیکوت: دەگەڵ مامەکانم لەماڵی (عەوڵای  کوڕی جەدعان ) لە پەیمانێکدا  بەشدار بوم  کە حەزم  دەکرد  هەر گیز هەڵ نەوەشێ .
محەممەد پێش  پێغەمبەرایەتیش  بە مرۆیەکی  ئارامو  لەسەرەخۆ ، سەرو  ڕوو  خۆشوو دەم بەپێکەنین ، ڕاست بێژو  شیرن  زمان ، داوێن  پاکو  جێگەی  ئیتمینانو جێی   بڕوای هەمویان  بوو.  بەڕاستی  پاکو  ئاکار چاکو لەو بوارەدا  لەپێشەوەی  هەمو ناودارانی (مەککە )  بوو. تائەو  ڕادەیە  ئەمین بوو  کەناویان  لێنابو  (محەممەد  ئەمین)  هەر لە منداڵیەوە خۆی لە  خوو خدەی ناحەزو  نامرۆڤانە   دوور  ڕاگرتبوو. بەتوندی  دژی بوت پەرستیو  بەکارێکی  ناڕەوای  دەزانیو هەرگیز  لە ڕێیو ڕەسمی  ئایینی  ئەواندا بەشدارینەکردوە.  ئەخلاقو  رەفتاری  بەسەرجەم  تایبەتمەندیەکانوزێدەبەشیەکانی   مرۆڤایەتی ڕازاوە  بوە.  هەمو  سفەتێکی  چاکو جوانی  مرۆڤانەی  تیداهەبوە . لەهەمو کردەوەیەکی ناحەزو   بێزراو  بە دور بوە. هەمو خوو  خدەیەکی  باشو  پەسندکراوی لێی  بەدیدەکرا. گەیشتبوە  لوتکەی بەرزی  ئاکار چاکیو  پاک ڕەوشتی. هەربۆیەش  خوای مەزن  لە ناو هەمو  پەیامبەراندا  ئەوی  بۆ ڕێبەری  سەرجەم مرۆڤایەتی هەڵبژاردو  ئایینی  ئیسلامی بەو  ئەسپارد. دینەکەی  پوختەو  کۆی  هەمو  دینەکانەو  خۆشی  خاتەمی  پێغەمبەرانە. بێگومان  تایبەتمەندیەکانی  ئەوەندە  زۆرن  کە لە  توانای زمـانو  قەڵەمی  مـنـدا   نین. بۆ ناسینو زانینی  تایبەتمەندیەکانی ئەو ڕێبەرە  تەنیا سەرچاوەی جێێ  بڕواهەر قورعانە.مرۆیەکی خەڵکیو  خاکیو  خۆماڵی ، سەرەڕای بەرزی  پلەو پایە  هەرگیز  وەک  حاکمو دەسەڵاتداران  نەجوڵاوەتەوە.سەرەڕای  بونی  گەلێک   دوژمنی  بێبەزە ، بێی نیگابانو قەڕەوڵ  بەتەنیا  دەخولاوە. کاتێک  دەچۆ مەجلیسێک  جێگەی کەسی نەدەگرتو لەو شوێنە دادەنیشت کەجێی بباوە . دروست بەو ئایەتەی  عەمەلی دەکرد کە خوا بۆی  ناردبوو کە دەڵێی: ( محەممەد  بڵێی  مـنیش  وەک ئیوە  مـرۆفێکم ، بـەڵام  مـنمەعموریەتێکم پێئەسپێردراوە کە ئێوە  نیتانە.منیشوەک ئێوە لەژنو  پیاوێک  گوراوم .)  بەکورتیو بەکوردی  خاوەنیگشت  تایبەتمەندیەکانی  مرۆڤ بوە، زۆر  لێزانو  لەسەرخۆ بوە. ئەوەی  جێگای  سرنجە لە عەڕەبستانی  سەردەمی  نەزانیداکە پڕاوپڕ بو لە فەرهەنگی عەشیرەتیو  تایەفەگەری، مناڵێک دێتە دنیا پێش بونی باوکی  فەوتی کردوە ، لە  (٦ ) ساڵیدا دایکی لە دەستداوە . هەر لەپێش باڵغبونی باپیرەی  کە سەرپەرستی  دەکردمردوە. واتە بەسەغیریگەورەدەبێو  شوانیو کرێکاریشی  کردوە .  نەخواێندەوارو  هیچ حوجرەو  قوتابخانەیەکینەدیوە ، بەڵام  دەبێتە  کەسێک لەدنیا  ناوبانگ  دەردەکاو خەتو ڕێبازێکی پێشانیمرۆڤ داوە کە تا ئێستاش  ڕێبوارانی  هەر لەزێدەبوندانو ئەگەر نەزانانو  فریوخواردوانی ئۆمەتەکەی  خۆی  نەبا! ئەمڕۆ وەک یەکەمین ئایینی عاسمانی کە  کار  بۆ  پاراستنی مافیمرۆڤە کان دەکا حیسابی بۆدەکرا . باسی پەیامبەر  لە کورتە وتارێکدا  نەگونجاوە. ئەوەی بەباوەڕی  من پێویستە  لە ساڵڕۆژی  لەدایکبونیدا  بیخەینە ناودڵی  خۆمانئەوەیە : کە  وەک خۆی ئاکارو  ڕەفتارەکانی  بە  باشی  بکەینو  وەک پەیڕەوانێکی  راستە  قینەبەرەو ئەو  ئامانجە  بڕۆین  کەئەو  پێیدا  ڕۆیشت.لەدایکبونو  ژیانو بەسەرهاتەکەیهەموی دەرسی  خۆڕاگرینو  بەنرخن  بۆ مرۆی خاوەنباوەڕی ڕاستە  قینە. ڕێنوێنن بۆڕێگە ناسینو ناساندن . یاسای کۆمەڵگای خوا پەرستانن.چـرای  شەوەزەنگی  ژیانن.روناکینبـۆ ڕێی لـێـونبوانـو  هـەڵخلیسکاوان . دەراویڕزگاربونن  لە تۆفانی  سامناکی دەمارگرژیونەزانیو  سەر لێشێواوی.  دژایەتیکردنە دەگەڵ هەمو  دیاردەیەکی  دوور لە ئەقڵو مەنتیقو خوڕافیو  وەدوا کەوتنی  کوێر  کوێرانە.
هیوادارم  بتوانین بە مەزەندەی  زانستی بێدەمارگرژی  ڕاستیەکان  بدۆزینەوەو خەتاکان بخەینە  سەر  نەزانیو  خراپ تێگەیشتنی خۆمان  نەک  ئایینو  کەسانیتر.بە پێچەوانەی هەمو  ئەو  پیلانانەی   بەناوی   دین   بەدژی   داڕژاونو   پڕوپاگەندەیان   پێوە  دەکرێی ئیسلام  دینی ئاشتیو برایەتیە،  دینی  ڕێزگرتن  لە مرۆڤو  مافەکانیەتی. هەڵەو  پەڵەکانیش کردەوەی  موسوڵمانانە  نەک دینەکە.
دوبارە پیرۆزبایی  گەرم دەکەم  لە هەمو  موسوڵمانان  بەتایبەتی  خوشکو برا کوردەکانم. بەهیوای  سەرکەوتنو  جێژن  گرتن  لە کوردستانێکی  ئازادو  سەربەخۆدا.

                براتان  مەلا برایمی  مەجیدپور       هولەند
       ٩/بەفرانباری  ٢٧١٤ کوردی      ٣٠/ ١٢/ ٢٠١٤ زایینی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر