انما السبیل علی الذین یظلمون الناس ویبغون
فی الارض بغیر الحق أولئک له‌م عذاب ألیم.صدق الله العظیم
به بۆنه‌ی کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌که‌ی ترۆریستانی ره‌شپه‌ره‌ست، بۆ سه‌ر شاری قه‌ڵاومناره
که به‌داخه‌وه له‌م کرده‌وه خۆکوژییه‌دا دوو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
و دوو هاوڵاتی بێ تاوان شه‌هید وزیاتر له 22 که‌س بریندار بوون،یه‌کێتی زانایانی
ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانه‌کردنی ئه‌م کرده‌وه قێزه‌ونه پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی
خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان وسه‌رجه‌م خه‌ڵکی هه‌ولێر ده‌کات، له
خوداوه‌ندی دلۆڤان ده‌پارێینه‌وه به به‌هه‌شتی به‌رین شادیان بکات، وهاوکات ئاواته‌خوازین
برینی برینداررانی ئه‌م کرده‌وه دژه مرۆییه هه‌رچی زووتر سارێژ بێته‌وه. مه‌رگ
ونه‌مان بۆ ترۆریستانی مرۆفکووژ.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
28ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1393ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر