لینکەکان

۱۳۹۳/۰۶/۲۳

بروسکه‌ی ماته‌مینی یزاکا به‌ بۆنه‌ی ترۆری ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری میکۆنۆس شه‌هید دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی:

بروسکه‌ی ماته‌مینی یزاکا به‌ بۆنه‌ی ترۆری ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری میکۆنۆس شه‌هید دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی:

هاونیشتمانانی هێژا
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان
مامۆستایانی ئایینی نیشتمانپه‌روه‌ر

22ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی تاوان ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری گه‌له‌که‌مانی له‌ وییه‌ن پایته‌ختی وڵاتی ئاڵمان کوژانده‌وه‌، شه‌وشه‌مه‌کوێره‌کانی کۆماری جه‌هل ونه‌زانینی به‌ نێو ئیسلامی ئێران که‌ هه‌نیسکیان به‌ تاریکایی گرتبوو، بۆ جارێکیتر ئه‌مجار له‌ وڵاتێکیتر رێبه‌ری هه‌میشه‌ زندووی نه‌ته‌وه‌که‌مان و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وچه‌ند تێکۆشه‌ری دیکه‌ی ئه‌م حیزبه‌یان  ناجوامێرانه‌ له‌ رستوورانێتی میکۆنۆس ترۆر کرد ،کۆماری په‌ت و سێداره‌ و ترۆری ئێران ویستی به‌ شه‌هید کردنی ئه‌م رێبه‌ره‌ به‌لیمه‌ته‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان کۆتایی به‌ شۆرشی مافخوازی ئه‌م گه‌له‌ به‌شخوراوه‌ بێنێت به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشوو شکستی هێناو خه‌ڵکی کورد چالاکتر له‌ پێشوو هاواری مافخوازی خۆیان به‌رزکرده‌وه‌ :هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران هاوخه‌می خۆی له‌ گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران راده‌گه‌یه‌نێت وله‌ خودای مه‌زن داواکارین بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان سه‌رکه‌وتوو بێت.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران:

25ی خه‌رمانای 1393ی هه‌تاوی 



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر