لینکەکان

۱۳۹۳/۰۵/۰۲


ئایینی ئیسلام مرۆڤی باوه‌رمه‌ند هان ده‌دات که‌ رێز له‌ ئایینه‌ جیاوازه‌کان وپێکه‌وه‌ ژیان بگرێت.


بسم الله‌ الرحم الرحیم

له‌م سه‌ر ده‌مه‌دا که‌ سه‌ر ده‌می پێشکه‌وتن وزانسته‌ به‌ داخه‌وه‌ هیندێک بۆچوون وباوه‌ری دوور له‌ پره‌نسیپی ئایینی ئیسلام درووست بووه که‌ به‌ نێوی ئایین بێ رێزی به‌ باوه‌ره‌ جیاوازه‌کان ده‌که‌ن وهه‌تا ئه‌م ئاسته‌ چۆته‌ پێش که‌ رژاندنی خوێنی ئه‌م خه‌ڵکه‌  جیاوازانه‌ به‌ حه‌ڵال ده‌زانن و جیهانیان له‌ گه‌ڵ مه‌ترسی ودڵه‌راوکێ وتۆقاندن  به‌ره‌وروو کردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت به‌ سه‌رنجدان به‌ راستییه‌کانی ئایینی پرۆزی ئیسلام بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت ئیسلام نه‌ک داوای رێزگرتن وپێکه‌وه‌ ژیانی چینه‌ جۆراوجۆره‌کان وئایینه‌ جیاوازه‌کان ده‌کات به‌ڵکو هانده‌رێکیشه‌ بۆ رێزگرتن له‌ ئه‌م باوه‌ره‌جیاوازانه‌ .
ڕوون وئاشکرایه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ هیندێک گروپ ولایه‌ن به‌ نێوی ئیسلام و له‌ سه‌ر شکل وروخساری جیاواز له‌ مانا ومه‌فهوومی ئیسلامییه‌ت په‌یدا بوونه‌ که‌ هیچ بنه‌مایه‌کی ئایینی ئیسلامیان تێدا به‌دی ناکرێت جگه‌ له‌ بێ رێزی کردن به‌ مرۆڤایه‌تی به‌ گشتی بێ رێزی به‌ ئایینی ئیسلامیش ده‌که‌ن و خه‌ڵکی ساویلکه‌ به‌داخه‌وه‌ باوه‌ریان پێده‌که‌ن وده‌ڵێن به‌راستی ئیسلام زوڵمکه‌ره‌ پڕسیار ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ ئه‌م بۆچوونه‌ راسته‌ ؟
یه‌که‌م ئێمه‌ ده‌گه‌رێینه‌وه‌ سه‌ر فه‌رمووده‌کانی قورئان وبا بزانین قورئان له‌م باره‌وه‌  چی مان پێ ده‌ڵێت!{ ادع الی سبیل ربک بالحکمة والموعظة الحسنة وجادلهم بالتی هی احسن}واته‌ داوا بکه‌ له‌ بێ باوه‌ران بۆ لای یه‌کتا په‌ره‌ستی به‌ حکمه‌ت ولێدوانی جوان وقسه‌ی شیرین ، ئه‌م فه‌رمایشته‌ نه‌رم ونیانی ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ک تووند و تیژی که‌ ئه‌م رۆ باوه.
دووهه‌م مرۆڤ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئایین ومه‌زهه‌ب هه‌روه‌ک ده‌فه‌رمووێت{لاأکراه‌ بی الدین} واته‌ هیچ زۆرییه‌ک له‌ ئایین دا نییه‌ هه‌ر که‌س به‌زۆری مسوڵمان بکردرێت راستییه‌که‌ی کاتێک ده‌روونی له‌ گه‌ڵی نه‌بوو خۆ ئیسلامییه‌تی لێ قه‌بوڵ ناکرێت
سێهه‌م پێکه‌وه‌ ژیان له‌ گه‌ڵ ئایینه‌جیاوازه‌کان بابه‌تێکی ئایینه‌ییه‌ هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌رمان محه‌ممه‌د دروودوسلاوی خودای له‌ سه‌ر بێت له‌ فه‌رمایشتێکدا سه‌باره‌ت به‌ پرسی پێکه‌وه‌ژیان وجیرانه‌تی ده‌فه‌رمووێت[الجیران ثلاثة جار له‌ حق واحد وجار له‌ حقان وجار له‌ ثلاثة حقوق، الجارالمسلم ذورحم فله‌ حق الجوار وحق الاسلام وحق الرحم، واماالذی له‌ حقان فالجارالمسلم له‌ حق الجوار وحق الاسلام واماالذی له‌ حق واحد فالجارالمشرک]واته‌ جیرانه‌تی سێ جۆره‌ که‌ مافیان له‌ سه‌ر تۆیه‌ وده‌بێت رێزی لێ بگری یه‌که‌م جیرانی مسوڵمان وخزم، هه‌م مافی جیرانه‌تی وهه‌م خزمایه‌تی هه‌م ئیسلامییه‌ت ،دووهه‌م جیرانی مسوڵمان هه‌م مافی جیرانه‌تی هه‌م مافی خزمایه‌تی،سێهه‌م جیرانی بێ باوه‌ره‌ که‌ ده‌بێت مافی جیرانه‌تی بپارێزیت که‌واته‌ به‌ هیچ جۆرێک بۆت نییه‌ جیران یان هاووڵاتی یان دراوسێی بێ باوه‌رت ئه‌زییه‌ت بده‌ی ئه‌مه‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی مرۆڤی باوه‌رمه‌نده‌ ،
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی بێ باوه‌ره‌کان ده‌که‌ن وله‌ وڵات وشوێنی خۆیان به‌ده‌ریان ده‌که‌ن به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ ئه‌وانه‌ له‌ ئیسلام تێ نه‌گه‌یشتوون وئه‌م جۆره‌ گروپ وبیرۆکانه‌ دژایه‌تیان له‌ گه‌ل ئایین هه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر سه‌باره‌ت به‌م جۆره‌ گروپ وبیرۆکانه‌ ده‌فه‌رمووێت[یکون فی آخرالزمان دجالون کذابون یأتونکم من الاحادیث بما لم تسمعوا انتم ولا آبائکم فایاکم وایاهم لایضلونکم ولا یفتنونکم]واته‌ له‌ ئاخری زه‌ماندا گروپ وباوه‌رێکی جیاوازودڕنده‌ ودرۆزن درووست ده‌بن به‌ ناوی ئیسلام وبه‌ ناوی منه‌وه‌ هه‌رچی کرده‌وه‌ی ناشیرین ودرۆیه ده‌یکه‌ن شتی وا ده‌ڵێن که‌ نه‌ ئێوه‌ نه‌ باب و باپیرانتان گوێتان لێ نه‌بووه‌ ئاگاداری خۆتان بن به‌ لا رێدا نه‌تان به‌ن هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنن. جا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سه‌یر بکه‌ین ئه‌وه‌ی ئیستا به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌ ده‌کرێت هه‌ر هه‌مووی دژی ئیسلامه‌و له‌ درۆ وبوختان شتیکیتر نییه‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت زۆر وریا بین ونه‌که‌وینه‌ داوی ئه‌م به‌ناو ئیسلامیانه‌وه‌ چوونکه‌ به‌راستی ئیسلام ئایینی پێکه‌وه‌ ژیان وره‌حم وبه‌زه‌ییه‌ .هیوادارم به‌ جاوێکی کراوه‌ سه‌یری ئایین بکه‌ین.
مه‌لاعه‌لی سێڵاو
2ی گه‌لاوێژی 1393ی هه‌تاوی‌

 ‌‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر