لینکەکان

۱۳۹۳/۰۴/۱۸



خه‌ڵکی مافخوراوه‌ی کوردستان!

مامۆستایانی ئایینی نیشتمانپه‌روه‌ر و رۆڵه‌ خه‌باتگێره‌کانی گه‌له‌که‌مان

25ساڵ به‌ر له‌ ئێستا تیشکی خۆری گه‌له‌که‌مان به‌ ده‌ست مرۆڤ کوژانی خوێنمژی جه‌ماران کوژایه‌وه‌ ،ترۆریستانی ترسه‌نۆکی کۆماری په‌ت وسێداره‌ ویستیان به‌ له‌ ناو بردنی رێبه‌ری هه‌میشه‌ زیندووی گه‌له‌که‌مان هیوا له‌ ناو دڵی هه‌ر تاکێکی کورد بخنکێنن وئیتر چرای هومێد بۆ رزگاری ئه‌م گه‌له‌ چه‌وساوه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ بکوژێننه‌وه‌
 رژیمی دژه‌ گه‌لی به‌نێو ئیسلامی  ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ هه‌موو هێزو و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ له‌ ناو بردنی هزری مافویستی گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ پیلانێکی ناجوامێرانه‌ که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌ هه‌ر له‌ فتوای جیهاده‌وه‌ بگره‌ تاکو ره‌شه‌ کوژی وسێداره‌ و به‌ند کردنی درێژخایه‌نی رۆڵه‌ به‌ هه‌مه‌گه‌کانی ئه‌م نیشتمانه‌ خۆشه‌ویسته
بەڵام ئەوەی کە ئەمڕۆ لە رەوتی خەبات لە ئێران و بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەبینرێت بێ ئاکامی سیاسەتە چه‌په‌ڵه‌کانی کۆماری سێدارە و تیرۆرە لە گەیشتن بە ئامانجە نگریسه‌کانی
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بۆ جارێکیتریش پشتیوانی خۆی له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان ده‌رده‌بڕیت وهاوده‌ردی خۆی له‌ ساڵوه‌گه‌ری ترۆری شه‌هید دکتۆر قاسملو له‌ گه‌ڵ حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوپاته ‌ده‌کاته‌وه‌ ،سڵاو له‌روحی پاکی شه‌هیدی رێبه‌ر و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری .
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
18ی پوشپه‌ری 1393ی هه‌تاوی  ‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر