لینکەکان

۱۳۹۳/۰۳/۰۹

ده‌ست به‌سه‌ر کردنی چه‌ندین چالاکوانی سووننه‌ مه‌زهه‌ب له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌


ده‌ست به‌سه‌ر کردنی چه‌ندین چالاکوانی سووننه‌ مه‌زهه‌ب له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ .

به‌ پێی راپۆرتی سایتی خه‌به‌ری ایران امروز،چالاکوانێکی مافی مرۆڤی کورد رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا 16که‌س له‌ چالاکوانانی سووننی مه‌زهه‌ب له‌چه‌ند شاری کوردنشینی کوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن ئۆرگانی ئیتتلاعاتی ئه‌و شارانه‌وه‌ به‌ تاوانی به‌ به‌رێوه‌ بردنی  بۆنه‌ ئایینییه‌کان له‌ گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی سووننه‌ مه‌زهه‌ب  ده‌ست به‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان کراون،
هه‌روه‌ها ئه‌م چالاکوانه‌ی مافی مرۆڤی کورد ده‌ڵێت ته‌واوی ئه‌م گیراوانه‌ له‌ ماڵی خۆیان هێرشیان کراوه‌ته‌ سه‌رو ده‌ستگیر کراون هه‌روه‌ها کامپیتۆرو هه‌موو ئه‌و کتێب وپه‌رتۆک ونووسراوانه‌یان له‌ گه‌ڵ خۆیان بردوون که‌ له‌ ناو ماڵیان دابووه، گیراوه‌کان بریتین له‌ عبدالرحیم چانا، سوران فاتحی، عبدالهادی آذرم، مهدی آذرم، عبدالسلام آذرم، محمد رسولی زاده، مسعود جوادی، نامق دلدل، ابراهیم رسولی، محمد محمدی، جعفر غفوری، ابراهیم قدی فر، ناصر زارعی، احمد کرمی، فاضل چوپانی و آرش مهدیخانی که‌ خه‌ڵکی شاره‌کانی سه‌قز،بۆکان،مهاباد،سنه‌ ،بانه‌ بوونه‌ که‌ له‌ رێکه‌وتی 29ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1393ی هه‌تاوی تا 28ی بانه‌مه‌ری ئه‌و ساڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رکراون.
ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ هیچ جیاوازییه‌ک له‌ نێوان مه‌زهه‌بی شیعه‌ وسووننه‌ نییه‌ وهه‌فته‌ی وه‌حده‌تی بۆ فریودانی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ کردۆته‌ به‌ڵگه‌یه‌ک ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یلێت جگه‌ له‌ چه‌واشه‌کاری وفریودانی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ هیچ بنه‌مایه‌کی راستی نییه،ده‌ست به‌سه‌ر کرانی ئه‌و چه‌ند چاڵاکوانه‌ سووننی مه‌زهه‌بیانه‌ به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گرن له‌ سه‌ر درۆ وچه‌واشه‌کاری رژیم.
هه‌ر بۆیه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ئیدانه‌ی ئه‌م کردوه‌ دژه‌ مرۆییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ ده‌رهه‌ق به‌ مه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌کانی ئێران به‌ رێوه‌ی ده‌بات ده‌کات وداوا له‌ کۆرو کۆمه‌ڵه‌ جیهانییه‌کان ده‌که‌ین ئه‌م سیاسه‌تی رژیمی ئێران لقاو بده‌ن وله‌ ئاست ئه‌م زوڵم وسته‌مه‌ بێ ده‌نگ نه‌بن.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
8ی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی
 ‌.‌    

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر