تاوانه گه‌وره‌کان له روانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه {مه‌لا عه‌لی سێلاو}
یه‌کێک له‌و تاوانانه‌ی که به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا مرۆڤه باوهرمهندهکان پێی گرفتار بوونه ورۆژانه به سه‌دان وبگره هه‌زاران جار به کاری دێنن وشه‌رم له کردهوهکهشیان ناکه‌ن وله راستیدا بۆته میوه‌ی رۆژانه بۆ خواردن له‌پشت سه‌ری یه‌کتر به خراپه دواندن و{بوختان وغه‌یبه‌ت}ه دیاره ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌خلاق وره‌وشتی به‌رزی مرۆڤایه‌تی بۆ ئێمه‌ی باوه‌رمه‌ند شی کردۆته‌وه وکۆمهڵگاشی هان داوه بۆ کرده‌وه‌ی جوان وبهشهر دۆستانه به‌ڵام به‌داخه‌وه بێ گوێدان به ئایین و دوا رۆژی کرده‌وه‌کان رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێت که ئه‌وه‌ش له قه‌ڵافه‌تی مسوڵمانێکی راسته‌قینه به‌دووره ،بوختان وغه‌یبه‌ت کردنی مرۆڤ زۆر هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌شیاوه و ده‌بێته هۆکاری تێکروخانی ئه‌م مرۆڤه‌ی بوختان یان غه‌یبه‌تی له سه‌ر کراوه و بۆ بوختانکهریش خوداوه‌ندی مه‌زن سه‌زایه‌کی له دوا رۆژ دیاری کردووه یه‌زدانی پاک له قورئاندا ده‌فه‌رمووێت{ولایغتب بعضکم بعضا ایحب احدکم أن یأکل لحم اخیه میتآ فکرهتموه واتقوا الله ان الله تواب رحیم}صدق الله العظیم
واته غه‌یبه‌تی یه‌کتری به خراپه مه‌که‌ن ئاخۆ پێتان خۆشه گۆشتی برای خۆتان به مردوویی بخۆن؟ دیاره پێتان ناخۆشه که‌واته به باشی بدوێن وله خودا بترسن وتۆبه بکه‌ن خودا خاوه‌ن به‌زه‌ییه .
کۆمه‌ڵگایه‌ک که خه‌ڵکه‌که‌ی به‌م شیوه‌یه له پشت سه‌ری یه‌کتری به خراپه بدوێن کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوو و بێ بنه‌مایه ، بوختان وغه‌یبه‌ت ده‌بێته هۆی لێکترازان وجیایی وشهر وههڵلا و ململانێ وکێشه‌کان رۆژ به‌رۆژ زیاد ده‌بێت تاکو له نیهایه‌تدا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و رووخان و تێکچوون ده‌روات .وقال تعالی {ما یلفظ من قول الا لدیه رقیب عتید}مرۆڤ هه‌ر شتێک به زبان بیڵێت په‌رییه‌ک بۆی ده‌نووسێته‌وه که‌واته ئاگاداری زبانت به به خراپه نه‌گه‌رێت.
هه‌روه‌ها خوداوه‌ند ئه‌مر به نوێنه‌ره‌که‌ی ده‌کات ده‌فه‌رمووێت{ولا تقف ما لیس لک به علم ان السمع والبصر والفؤاد کل أولئک عنه مسؤولا}واته له‌سه‌ر بابه‌تێک مه‌وه‌سته که تۆ ئاگاداریت له سه‌ری نییه چوونکه چاو و گوێ و دڵ لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌کرێت. وقال رسول الله {ص}من کان یؤمن بالله والیوم الاخر،فلیقل خیرا أو لیصمت}واته خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رمووێت که‌سێک باوه‌ری به خودا ورۆژی دوایی هه‌یه یان قسه‌ی باش بکات یان بێ ده‌نگ بێت.هه‌روه‌ها له فهرمایشتێدا ده‌فه‌رمووێت مسوڵمان ئه‌وه که‌سه‌یه مسوڵمان له ده‌ست وزبانی ئاسووده بن
خۆشه‌ویستان غه‌یبه‌ت تیرێکی ژه‌هراوییه به‌ر هه‌ر مرۆڤێک بکه‌وێت سارێژ بوونه‌وه‌ی تۆزێک محاڵه ئه‌وانه‌ی کار وپیشه‌یان بۆته غه‌یبه‌ت وشه‌یتانی وبوختان پێ کردن به ژن وپیاوی مسوڵمان له ئیسلام دوور که‌وتوونه‌ته‌وه یان باوه‌ریان به ئایین زۆر زه‌عیفه.
زۆرجار ده‌رکه‌وتووه به شه‌یتانی وبوختانی که‌سێک چه‌ندین بنه‌ماڵه وێران بووه وشهر وکوشت وکوشتار له نێوانیان درووست بووه له راستیدا زبانی هه‌ر مرۆڤێک باوه‌ری ئه‌م مرۆڤه دیاری ده‌کات به باشی بگه‌رێت بۆ خزمه‌تی گه‌ل وئایین به کاری بێنێت خودا‌و پێغه‌مبه‌ر لێی رازینه به پێچه‌وانه به خراپه وغه‌یبه‌ت بگه‌رێت خودا وپێغه‌مبه‌ر دژایه‌تی ده‌که‌ن هه‌ر بۆیه داواکارم ئاگاداری زبانتان بن و خۆتان له غه‌یبه‌ت کردن وبوختانی کردن به‌یه‌کتر بپارێزن تاکو کۆمه‌ڵگایه‌کی شاد وبهختهوهرو پێشکه‌وتوومان هه‌بێت وله دوارۆژدا خودا له خۆمان رازی بکه‌ین.مه‌لاعه‌لی سێڵاو
1ی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر