ژنوسایدی مه‌زهه‌بی له لایه‌ن کۆماری به نێو ئیسلامی ئێران.
ماوه‌یه‌که رژیمی کۆماری به نێو ئیسلامی ئێران له ناوچه سووننه‌کان به گشتی وکوردستان به تایبه‌تی خه‌ریکی ده‌ست به‌سه‌رکردنی چالاکانی مه‌زهه‌بییه ،که ئه‌م ره‌وته دژه ئازادییه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساکانی مافی مرۆڤه وده‌کرێت بڵێین جۆرێک ژنوسایدی مه‌زهه‌بییه ،ئه‌وه له حاڵێک دایه رژیم بۆ فریودانی کۆمه‌ڵگای مسوڵمان وباوهرمهند به مه‌زهه‌بی سووننه بانگه‌شه‌ی وه‌حده‌ت وبرایه‌تی ده‌کات به‌ڵام له هه‌رچی بێ رێزییه سه‌باره‌ت به‌م مه‌زهه‌به خۆی ناپارێزێت.ئێستا له سیاچاڵه‌کانی رژیم زیاتر له 120 چالاکوانی مه‌زهه‌بی بێ تاوانی کورد و بلوچ ده‌ژێر زه‌خت وئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌م رژیمه دژه ئایینییه دانه و40 که‌س له‌وان به سێداره حکوم دراون وله سالی 1391 دا 6 که‌سیان له‌سێداره دراون وئه‌وانه‌ی دیکه له مه‌ترسی له سێداره‌دان دانه ،هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ساڵی 1393ی هه‌تاوی تاکو 20/2/1393 زیاتر له 12 چالاکوانی دیکه‌یان به بێ به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایی ده‌ست به سه‌ر کردووه که ناوه‌کانیان به‌م شێوه‌یه‌یه 1-ئه‌حمه‌د که‌ره‌می2-ناسر زاره‌عی3-عادڵ4-مه‌سعوود جه‌وادی5-نامق دڵدڵ6-محه‌ممه‌د رهسوڵیزاده 7-محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی 8-ئیبراهیم ره‌سوڵی 9-ره‌حیم چانا10-سۆران فاتحی.یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ئه‌م کردوه دژه مرۆییه ئیدانه ده‌کات وداوا له خه‌ڵکی باوه‌رمه‌ند ده‌کات به هانای گیراوانی مه‌زهه‌بی بچن وپێشی له سێداره‌دانی ئه‌م بێ تاوانانه بگرن.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
24ی بانه مهری ساڵی 1393ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر