بسم
الله‌الرحمن الرحیم
یه‌کێک له تاوانه هه‌ره مه‌زنه‌کان که خوداوه‌ندی گه‌وره
زۆری پێ ناخۆشه و به دایکی تاوان ناو بردراوه درۆکردنه .جا ئه‌م درۆیه چ له
گه‌ڵ کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی بێت وچ درۆکردن به زبانی خوداوپێغهمبهرانی خودا بێت
درود وسڵاوی خودایان له سه‌ر بێت.
موسڵمانان ئایینی پیرۆزی ئیسلام له چه‌ندین جێگادا له قورئان وله فه‌رمایشته‌کانی پێغه‌مبه‌ردا ئاماژه به‌وه ده‌کات که مرۆڤی موسڵمان نابێت به‌هیچ جۆرێک درۆ به‌کار بێنێت وخوداوه‌ند یه‌جگار زۆر رقی له درۆزنه .که ده‌فه‌رمووێت{فنجعل لعنةالله علی الکاذبین}سووره‌ی عمران ئایه‌ی 61 واته خودا نه‌فره‌تی کردووه له‌و که‌سانه‌ی درۆزنن، وپێغهمبهریشمان ده‌فه‌رمووێت نیشانه‌کانی مرۆڤی ناپاک ودوورو سێ شتن یه‌که‌م که قسه‌ی کرد درۆ بکات دووهه‌م ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی بدات بیشکێنێت سێهه‌م ئه‌گه‌ر راسپارده‌یان له لا دانا خیانه‌ت بکات{آیةالمنافقین ثلاث اذا حدث کذب واذا وعد أخلف واذا أؤتمن خان} له ئێستادا که سه‌رده‌می زانست وزانیارییه له هه‌مانکاتدا درۆکردن وبوختان وساختهکاریش له ناو کۆمه‌ڵگای جیهان به‌گشتی وله ناو باوه‌رمه‌ندان به‌ئایینی ئیسلامیش چه‌ند قات په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه هیندێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ورهچهڵهکی خۆیان درۆ به زبانی خودا وپێغه‌مبه‌ری خودا هه‌ڵده‌به‌ستن وتۆمه‌تی ئه‌وها له ئایینی ده‌ده‌ن که مێشکی هه‌ر بوونه‌وه‌رێک ده‌هه‌ژێنێت و هه‌روه‌ها به‌جۆرێک ره‌فتار ده‌که‌ن که ئه‌م ره‌فتاره‌یان نه شیاوی یه‌ک مرۆڤی باوه‌رمه‌نده نه شیاوی هه‌ر مرۆڤێکیتره به درۆ ره‌نگ وروخساری ئه‌وها دهردێخن که گوایا بێجگهلهوان هیچ که‌سێکیتر باوه‌رمه‌ند نییه وته‌نیا ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌م ئیسلامهنه سه‌یر له‌وه‌دایه که ئه‌م نه‌زان ودرۆزنانه باوه‌ریان به زانایانی سه‌له‌ف که له دوای پێغه‌مبه‌ر{ص} ئیجتیهادیان کردووه نییه وده‌ڵێن ئه‌و چوار ئیمامانه نه‌زان بوونه ،به ریشی درێژ‌و سه‌ر وسمێڵی تاشراو وپانتؤڵێ قوڵه ئایین ههردهخۆیاندا به‌دی ده‌که‌ن ،به‌درۆ خه‌ڵکی بێ تاوان تاوان بار ده‌که‌ن وخوێنیان حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن. مرۆڤی درۆزن هیچ بایخێکی نییه هه‌مووکات به چاوی سووک وبێ نرخ سه‌یر ده‌کردرێت،ئه‌م تاقمه که‌سانه له مانای ژیان تێ نه‌گه‌یشتوون وئه‌و پله‌و پایه‌یه که خودا به مرۆڤی به‌خشیوه له ده‌ستیان داوه. درۆ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یکه ده‌بێته هۆکاری بێ نرخ بوونی خاوه‌نه‌که‌ی له هه‌مانکاتیشدا بۆ کۆمه‌ڵگا زه‌ره‌روزیانی هه‌یه بۆ وێنه کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی چه‌سپاندووه به ئایینه‌وه وهه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک ده‌کات په‌یوه‌ندی ده‌دات به ئایینه‌وه هه‌ربۆیه خه‌ڵکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م رژیمه بێ بنه ما‌و درۆزنه له ژییانێکی زۆر ناخۆش دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ،که ئه‌م درۆیانه بوونته هۆکاری زوڵم وسته‌م وهه‌ژاری له ناو کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، ورۆژ نییه به نێوی خودا وپێغه‌مبه‌ری خودا درود وسڵاوی خودای له سه‌ر بێت خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته نه‌خاته به‌ندیخانه یان ژێر په‌تی سێداره یاخود ئه‌وهه‌موو هه‌ژارییه که له وڵاتێکی خاوه‌ن پترۆل وگاز وسامانه سرۆشتییهکاندایه رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێت ،ئه‌وه هه‌ر هه‌مووی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته که کۆماری به‌نێو ئیسلامی ئێران چه‌نده درۆزنانه له ناوی ئایین که‌ڵک وه‌رده‌گرێت ،ئه‌م رژیمه تهقییهیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خۆیان کردۆته ده‌ستوورێکی ئایینی،سه‌روه‌ت وسامان وگیانی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته به فیرۆده‌ده‌ن وکاتێک گیانی خۆیان که‌وته مه‌ترسی به بیانوی پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی ئیسلام به پێچه‌وانه‌ی بڕیاری پێشوو پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه بۆ وێنه به‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوه‌کی که پێشتر ده‌یان گووت مافی ئێمه‌یه ووازی لێ ناهێنین پاشان له ژێر فشاری ده‌ره‌کی وتیان ئیسلام دژی ئه‌مه‌ی پێشووه وده‌بێت وازی لێ بێنین. له کۆنه‌وه وتوویانه درۆزن دوژمنی خودایه چوونکه له ناوی خودا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن ئه‌مه له‌ناوده‌سه‌ڵاتدا به‌م جۆره زیانی بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌بێت، درۆدهبێته هۆکاری په‌ره‌سه‌ندنی کینه‌و شهروکێشه ،درۆ ده‌بێته هۆکاری لێکترازان وجوودایی. که‌واته درۆ له ناو ئیسلامدا قه‌ده‌غه‌یه ونه‌هی لێ کراوه وخوداوه‌ند سه‌باره‌ت به درۆزن ده‌فه‌رمووێت{ویل للمکذبین} واته جه‌هه‌ننه‌م بۆ درۆزنان. له‌راستیدا درۆزن هیچ کرده‌وه‌یه‌کی باشی نابێت وهه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی نهشیاویتریش ده‌کات چوونکه وتمان درۆ دایکی هه‌موو تاوانێکه درۆزن خیانه‌ت له گه‌ل ونیشتیمان وئایین وهۆزی ده‌کات . که‌واته باوه‌رمه‌ندان گه‌ر خۆت به موسڵمان ورێبازی خۆشه‌ویستمان ده‌ناسی نابێت به هێچ نرخێک درۆ له گه‌ڵ خۆت وهۆز وئایینت بکه‌یت وهه‌مووکات وشه‌ی راست به‌کار بێنه ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ری بۆخۆشت هه‌بێت له کرده‌وه‌کانتدا خودات له بیر بێت وعادڵ به وراست به چوونکه خودا له گه‌ڵ راستان دایه

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر