لینکەکان

۱۳۹۲/۱۲/۲۸

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەستی هێزەکانی رێژیم ناڕەزایەتیی مامۆستایانی ئایینیی لێ کەوتەوە


یزاکا: هاووڵاتییەکی خۆشناوی ناوچەی هەورامان کە چەند رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کوژرابوو، ناڕەزایەتی مامۆستایانی ئایینیی ئەو ناوچەیەی لێکەوتەوە.





بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستان ئێران گەیشتووە، دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، مامۆستا مەلا ''ئەمین'' پێش‌نوێژی هەینیی گوندی ''دەرەکێ''سەربە ناوچەی هەورامانی تەخت، لە وتارێکدا کەلە کاتی ناشتنی تەرمی هاووڵاتییەکی کوردی خەلکی گوندی ''دزڵی'' کە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە کوژرابوو، ئەو کردەوەی هێزەکانی لەدژی خەڵک مەحکووم کرد.


ئەو مامۆستا ئایینییە هەروەها خەڵک ئازاری و کوشتوبڕی خەڵکی ئەو ناوچەیە بە دەستی هێزەکانی رێژیمی ئێرانی لە ماوەی دەسەڵاتداریی رێژیم باس کردووەتەوە و خەمی لە دەست دانی ئەو هاووڵاتییە واتە ''عومەر مورادی'' دەربڕیوە.



هەروەها وتوویەتی: ئەو شەپۆلەی ناڕەزایەتی و شۆڕشانە کە وڵاتانی ناوچە و هەروەها وڵاتانی عەرەبیی گرتەوە، گەیشتووەتە کوردستان و راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە هەورامانەوە دەست  پێ دەکات و ناوجەکانی کرماشان و ئیلام و دواتریش هەموو کوردستان دەگرێتەوە.


ئەو مامۆستا ئایینییە هەروەها وتیشی: چیدیکە خەڵکی کوردستان توانای زوڵم و زۆری و بێ‌دادیی دەسەڵاتدارانی نەماوە و دەسەڵاتداران بەرەوڕووی هەڵوێستی لێبڕاوانەی خەڵکی لەدژی خۆیان دەبنەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر