لینکەکان

۱۳۹۲/۱۲/۲۸

پەیامی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جێژنی نەورۆز

یزاکا: بەبۆنەی هاتنی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.









 



بە بۆنەی نوێ‌بوونەوەی ساڵ و هاتنەوەی وەرزی بەهار و ژیانەوەی دووبارەی سروشت و سەرهەڵدانی بەروبووم و وەک هەوێنی ژیانی هەموو گیان لەبەران، پیرۆزبایی خۆمان لە خەڵکی ئێران بەگشتی و گەلی چەوساوەی کورد بە تایبەتی دەکەین.


لە خوای مەزن دەپاڕێینەوە گۆڕانکاریی سەرەکی بۆ رزگاربوونی خەڵکی ئێران لە چنگی حکوومەتی بە ناو ئیسلامیی ئێران پێک بێنێ و ژیانەوەیەکی نوێ بەو خەڵکە زوڵم لێکراوە ببەخشێ.


هەر لەو کاتەوە سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو کەسانەی کەلە پێناو رزگاریی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەک لە شێوەکان زەرەرمەند بوون و سڵاو دەنێرین بۆ شەهیدانی ئەو رێگایە و هیوای تەمەندریژی و ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی دەخوازین.


یەکیەتی و یەکریزی بۆ خەڵکی ئێران
بە هیوای بەدیهاتنی ئامانجەکان

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٨ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی
١٩ی مارسی ٢٠١٤ی زایینی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر