یزاکا:
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە
پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی
پەیامەکە بەم جۆرەیە:
بسم اللەالرحمن الرحیم
الحمدللە
الذی فرض الحج علی من استطاع الیە سبیلا
بە
بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان، یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران گەرمترین
پیرۆزبایی دەکات لە هەموو موسڵمانانی جیهان بەگشتی و لە گەلی باوەڕمەندی کورد
بەتایبەتی و ئاواتەخوازە، زیارەتی ئەو حاجیانە کە رویان کردۆتە ماڵی خودا بۆ بەجێ گەیاندنی
ئەو روکنە کەلە سەریان فەرز و واجیب کراوە و سوننەتی باپیرە گەورەیان حەزرەرتی ئیبراهیمی
خەلیلە، قەبووڵی بارەگای یەزدانی پاک و بێوێنە بێت و بە ساغی و سڵامەتی بگەڕێنەوە
ناو خێزانەکانیان، هیوادارین خوداوەند بە نەسیبی هەموو ئەویندارانی ئایینی پیرۆزی
ئیسلام لەژێر سایەی داری ئازادی بکات.
یەكیەتیی
زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
١٨ی
رەزبەری ١٣٩٢
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر