یزاکا:
مامۆستا عەبدوڵڵا تەها حەسەن ناسراو بە مەلا محەممەد تەرجان، لە شاری هەولێر لە
پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد و بەم بۆنەوە یەکیەتیی زانایانی ئایینیی
کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ناوبراو کرد
بسم اللەالرحمن الرحیم
کل
نفس ذائقة الموت و ثم الینا ترجعون
بەداخ
و پەژارەوە رێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، ''مامۆستا مەلا محەممەد عەبدوڵڵا
تەها حەسەن''، ناسراو بە ''مەلا محمد تەرجان'' لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی
کوردستانی باشوور کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا
کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و زانایەکی ئایینی و ناسراوی نەتەوەی کورد و
ئەندامی لێژنەی فتوای هەولێر بوو و زۆرجار بە دەستی داگیرکەرانی کوردستان تووشی
ئازار و ناراحەتی بووە.
یەکیەتیی
زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە هەموو موسڵمانان و گەلی کورد
و خەڵکی شاری هەولێر و لێژنەی فتوا و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکات.
لە
خودای دلۆڤان داواکارین روحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا
للە و انا الیە الراجعون
یەکیەتیی
زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر