یزاکا:
رێژیمی ئێران بە زۆرەملێ دەیهەوێ بۆنە و ئایینی تایبەت بە ئایینزای شیعە، بەسەر خەڵکی
شاری مەیواندا بسەپێنێت.
ماڵپەڕی
کوردستان میدیا بڵاوی کردەوە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بونیادی شەهیدی شاری مەریوان رێوڕەسمێکیان بەبۆنەی
یادی "ئیمام مەهدی"، ئیمامی ١٢هەمی شیعەکان، لە چوارڕێیانی شەبڕەنگ (ناوەندی
شار) بەڕێوەبردووە و بە زۆرەملێ ویوستوویانە خەڵکی ئەو شارە لەو رێوڕەسمەدا بەشدار
بکەن.
رێژیمی
ئێران پێشتر لە هۆڵە داخراوەکاندا ئەو رێوڕەسمانەیان بەڕێوە دەبرد و هەنووکە
دەیهەوێ بەو جۆرە ئایینزای شیعە بەسەر خەڵکدا بسەپێنێ.
رێژیمی
ئێران هەر لەسەرتای هاتنە سەر کارییەوە، لە هەوڵی گەشە پێ دانی ئایینزای شیعە لە
ناوچە سوننینشینەکانی ئێران و تەنانەت جیهانیشدا بووە و بۆ ئەو مەبەستە لە هیچ
چەشنە کردەوەیەکی دژەمرۆیی و دژە ئایینی خۆی نەبواردووە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر