یزاکا: یهکیهتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران له بهیاننامهیهکدا شانۆی 11مین خولی ههڵبژاردنی سهرکۆماریی ئێرانی تهحریم کرد.
یهکیهتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
18ی جۆزهردانی 1392ی ههتاوی
بسم اللە الرحمن الرحیم
فان للذین ظلموا ذنوبا مثل ذنوب اصحابهم فلا
یستعجلون
خەڵکی موسڵمان و باوەڕمەند بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هاونیشتیمانانی
بەڕێز، لاوەکان، کوڕ و کچانی هەردەم هوشیاری گەلەکەمان، هەروەک ئاگادارن ٣٥ ساڵ
لەمەوبەر رێژیمی پەت و سێدارە و ترۆر بە کەڵک وەرگرتن لە پیرۆزییەکانی خەڵکی ئێران
کە باوەرێک حاشاهەڵنەگریان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەبوو، بەناوی حکوومەتی
ئیسلامی و عەدڵی ئیلاهی خۆی بەسەر کۆمەڵگای ئێراندا سەپاند، بەڵام گەلی هەمیشە زیندووی
کورد زۆر وریایانە و بە تێڕوانینی دوارۆژ هەر لەیەکەم بەناو هەڵبژاردندا "نا"ی
بەو رێژیمە بێ بنەمایە گوت و بەشداریی لە وەها پرۆسەیەکی گەندەڵدا نەکرد و خۆی لە ئاست
ئایین و نیشتماندا بەرپرسیار زانی کە بە راستی مایەی شانازیی گەلەکەمانە.
ئێستا بە
تێپەڕبوونی ٣٥ ساڵ بۆ تەواوی خەڵکی ئێران و جیهان بەگشتی ناوەڕۆکی ئەو رێژیمە
ئاشکرا بووە کە چەندە دڕندە و بێ بەزەیییە، هەربۆیە رێژیم جارێکی دیکەش پەنا بۆ پرۆسەی
هەڵبژاردن دەبات و چەند کەس وەک هەڵبژاردەی خەڵک دیاری دەکات و دەیانخاتە بەر دەم
هەڵبژاردن ولافی دێموکرات بوون ودێموکراسیەت لێ دەدات لە حکوومەتێکدا کە بەشداریی
خەڵک تەنیا بۆ فریودانی مێشکی خەڵکانی جیهانە و ئەگینا کاتێک قسەی ئاخر و تەواوکەر
ئەوە ویلایەتی فەقیهـ دەیکات چ هەڵبژاردنێکی دێموکراتیکانە لە ئارادایە؟ بە سەرنجدان
بە دەستووراتی شەریعەتی ئیسلام و فەرمایشتەکانی رێبەری ناوداری ئیسلام محمد[د خ]، بەشداری
کردن لەو جۆرە هەڵبژاردنانە حەرامە و دوور لە رەزامەندیی باری حق تعالایە. خوداوەند
هەروەک گلەیی لەسەر خەڵکە کە بۆخۆیان زاڵم لە سەرخۆ دەسەپێنن، دەفەرمێت [ان اللە
لایغیرما بقوم حتی یغیرما بانفسهم] خودا تغیرحاڵی هیچ نەتەوەیەک نادات تەنیاخۆیان
بەسەر خۆیان دەیدەن، خودا هانی پێغەمبەر دەدات کەوا لە کارو بارەکانی بەڕێوەبردنی
وڵات لەگەڵ خەڵک بێت ودەفەرمێت[وامروهم شورا بینهم] لەکارەکانت لەگەڵ خەڵک
مەشوەرەت بکە واتە دێموکرات بە ئاخۆ لە وەها رێژیمێک دێموکراتییەت بوونی هەیە هەتا
ئێمە بەشداری بکەین، بەشداری کردنمان جگە لە درێژ کردنەوەی تەمەنی رێژیم هیچ شتێکی
دیکەی پێوە نییە هەربۆیە داوا دەکەین بە بانگەوازی ئوپۆزسیۆنی دژبەری کۆماری بەناو
ئیسلامی ئێران بچن و هەڵبژاردن تەحریم بکەن وجارێکی دیکە "نا" بە
ویلایەتی فەقیهـ بڵێن کە ئەوە ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانییە هیوادارین ئەوه دوارۆژی
تەمەنی رێژیمی پەت و سێدارە بێت.
یهکیهتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
18ی جۆزهردانی 1392ی ههتاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر