یزاکا: بەبۆنەی ساڵی نوێی کوردی و هاتنی نەورۆزی
کوردەواری، یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خوای بەخشەندە
و مێهرەبان
پەیامی یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران بەبۆنەی
جێژنی نەورۆزی ٢٧١٣ی كوردی
خەڵكی تێكۆشەری كوردستان
خوشك و برایان و موسلمانان
ساڵی ٢٧١٢ی كوردی بە هەموو كەند و كۆسپەكانییەوە كۆتایی
پێ هات و لاپەڕەیەكی نوێ بە دەسپێكی ساڵێكی نوێ لە ژیانی هەموان دەست پێ دەكاتەوە،
بەبۆنەی ساڵی نوێ پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵكی ئێران بەگشتی و كوردستانی خۆشەویست
بەتایبەتی دەكەین، هیوای شادی و سەرفرازی و بەختەوەری لە ساڵی نوێ بۆ هەموو لایەك
بە ئاوات دەخوازین، ساڵی ١٣٩١ بۆ خەڵكی ئێران پڕبوو لە تەنگ و چەڵەمە، گرتن و زیندانی
كردنی ژنان و لاوان و پیاوانی كورد و ئێعدام و ئەشكەنجە و ئازار، فەقیری و نەبوون و
گرانی، پەرە پێدانی مادە هۆشبەرەكان بۆ ئیزۆلە كردنی هەستی لاوان لە دیارییەكانی ساڵی
رابردووی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خەڵكی ئێران بوو. هیوادارین ساڵی نوێ سەرجەم هێز
و لایەنەكان بە گوتارێكی هاوبەش، وێڕای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان
بەلەبەرچاوگرتنی ئاڵوگۆرەكانی ناوچە لە راستای دابین بوونی مافە نەتەوەیییەكانمان
هەنگاوی كاراتر هەڵبگرن.
نەورۆزی كوردان بۆ خەڵكی هەر چوار پارچەی كوردستان پڕ
لە خێر و خۆشی و سەركەوتن بێت.
جارێكی دیكە پیرۆزبای خۆمان پێشكەش بە هەموو خەڵكی كوردستان
بەگشتی و زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی بەرێزی شەهیدان دەكەین.
هەموو رۆژتان نەورۆز و نەورۆزتان پیرۆز
یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران
٢٩ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر