یزاکا: به‌بۆنه‌ی هاتنی جێژنی قوربان، یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران په‌یامێک ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
به‌نێوی خوای گه‌وره
هاونیشتیمانانی به‌ڕێز و بڕوادارانی کورد و کوردستانیانی هیژا، به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسوڵمانانی دونیا و به تایبه‌تی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و بڕوامه‌ند به ئایینی راسته‌قینه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین و هیواخوازین له پهروهرینمان که ئه‌م جه‌ژنه‌مان بۆ بکاته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ خۆپارێزی له هه‌رچه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی قیزه‌ون و خۆ ته‌یار کردن بۆ به گژداچوونه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه بیرێکی نه‌یار به رێبازی راسته‌قینه‌ی ئایینی و نامۆ به‌بنه‌ماکانی ده‌قه پیرۆزه‌کانی ئیسلام.
هاونیشتیمانانی خۆشه‌ویست جه‌ژنی قوربان به بیانووی زیاره‌تی ماڵی خوا و ته‌واو کردنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆمه‌ڵه یاسایه‌کی ئایینی له‌م پێوه‌ندییه‌دا نه‌ک هه‌ر حه‌ج و زیاره‌تی ماڵی خوا کونفرانسیک و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ساڵیانه‌ی گشتی موسولمانانه له‌و شوێنه بۆ تێگه‌یشتن و لێک حاڵی بوون له‌هه‌مبه‌ر گریوگولی ژیانی یه‌کتر و ئاگاداربوونه له ژیواری ژیانی یه‌کتر و چاره‌سه‌ری دۆزینه‌وه‌ی گونجاو بۆ کیشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌تا دوایی. به‌ڵکوو هه‌ڵگری گه‌لێک په‌یام و فهلسهفهیتریشه که پێویسته مرۆڤه‌کان له به‌رچاوی بگرن و له ژیانی روژانهیاندا ره‌نگ ده‌داته‌وه که سه‌ره‌کیترینیان زۆر به روونی هه‌ستی پێ ده‌کرێ بێ جیاوازی مرۆڤه‌کانه له به‌رابه‌ر به بهدیهێنهرماندا هه‌ر وه‌ک به روونی له قورئانیشدا ئاماژه‌ی پێ کراوه که تاکه پێوه‌ر بۆ گه‌وره‌یی مرۆڤه‌کان خۆپارێزی له تاوان و پارێزگاریه له دین نه‌ک ده‌سه‌لات و خاوه‌نی پله و پایه‌ی رواڵه‌تی و کاتی دونیایی. ده‌بینین که حاجیانی ماڵی خوا به ره‌نگ و ده‌نگی جیاواز و خاوه‌ن پایه‌ی جوراوجور و هه‌ریه‌ک خه‌ڵکی و ڵاتێکی جیاواز به هه‌ر چوار جه‌مسه‌ری دونیاوه به یه‌ک جۆر خۆراک و پوشاکهوه هه‌ر هه‌موویان بێ له به‌رچاوگرتنی که‌سایه‌تی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نیازمه‌ندی ده‌رگانه‌ی خوانه و له هه‌ڵسووڕان و ههڵخولانی ماڵی ئه‌ون که په‌یامێکی گرینگن بۆ خاوه‌ن ئاوه‌ز و زه‌نگێکی هوشیاریکهریشن بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که هه‌تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ بێت له ئایین به‌تایبه‌تی وانه‌کانی حه‌ج نه‌گه‌یون ... ئێمه له کاتێکدا جه‌ژن ده‌گرین که مه‌خابن زۆرن ئه‌و ده‌سه‌ڵات خوازانه و سته‌مکارانه‌ی که ئایینیان کردووه‌ته که‌ره‌سه‌ی هه‌رچی به‌هێزتر کردنی ده‌سه‌ڵاتیان و تا ئه‌و کاته ئایین له بره‌وه که‌له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا بێت و بازاریان گه‌رم کات که‌له هه‌مووی به‌سۆتر ئه‌وه‌یه که رواڵه‌تی ئایینیش به‌خۆ ده‌ده‌ن که هیچ به‌ڵکوو خۆیان به جێگره‌وه‌ی به‌رحه‌قی خودا ده‌زانن بۆیه بۆ گه‌یشتن بۆ مه‌به‌ستیان و دابین بوونی حه‌ز و ویستیان نه‌ک هه‌ر له پێچه‌وانه‌ی ئایینی راسته قینه که‌ڵک وه‌رده‌گرن به‌ڵکوو دژبه هه‌موو بنه‌ما و رێساکانی مرڤایهتیش ده‌جووڵێنه‌وه که کۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌ک هه‌ر له‌و به‌ستێنه‌دا یه‌که‌تازی مه‌یدانه به‌ڵکوو بووه‌ته نموونه‌ی هه‌موو سته‌مکارانی دونیا و تاکه خولقێنه‌ری تاوان و جینایه‌ت به جۆرێکی وه‌ها که رۆژانه به ده‌یان و بگره سه‌دان ئیسماعیله بێ تاوانه‌کان له‌پێناو ره‌زامه‌ندیی ویلایه‌تی به‌ره‌ڵا و بێ بنه‌مای فهقیهدا ده‌بنه قوربانی و هاجهرهکان جه‌رگ سووتاو ده‌کرێن که له‌و نێوه‌شدا مه‌خابن گه‌لی کوردیش زۆرترین قوربانیی داوه و هه‌ر ته‌نیا به‌هۆی جیابیری و ته‌نانه‌ت رێچکه و رێبازێکی جیاوازی ئایینی و داکۆکی کردن له مافه هه‌ره سهرهتایییهکانیان ده‌خرێنه چاڵه ره‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت له مافی ژیانیش بێبه‌ش ده‌کرین و به ناحه‌ق له‌دار ده‌درێن که هه‌ر ئیستا زۆرن له‌م چه‌شنه که‌سانه که یان له قوژبنی دیلخانهکاندا بێبه‌شن له ژیانی ئاسایی و یانیش چاوه‌ڕوانی سزای ئیعدامن. ئه‌وه‌ی روون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که نه‌ک هه‌ر کۆماری ئیسلامی هاواری ئازادیخوازان و دادپه‌روه‌رانی گه‌له‌که‌مان له گه‌روودا خه‌فه ده‌کات به‌ڵکوو زۆر به سانایی و بێشه‌رمانه مۆرکی تاوانباری به که‌سانی ئایینیشمانهوه ده‌لکێنێت و قورسترین سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ که نموونه‌ی ههرتازهش ده‌کرێ ئاماژه به ماموستایانی قوتابخانه‌کان بکه‌ین که ته‌نیا به‌هۆی شوێن که‌وتنی که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی خراونه‌ته په‌راویزه‌وه و به‌ڵکوو دوای چه‌ندین ساڵ له‌خزمه‌تی بێ وچانیان له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکراون و قووتبڕاو کراون. هه‌مووی ئه‌و تاوانانه‌ی که کۆماری ئیسلامی رۆژانه له ژێر ئاییندا ده‌یخولقێنێ له‌لایه‌ک بووه‌ته هۆی زیاتر ته‌ریک بوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له ئایین شیواندنی سیمای راسته‌قینه‌ی ئه‌م دینه پیرۆزه‌ی که ئه‌وپه‌ڕی ئازادی ده‌به‌خشێته مرۆڤه‌کان و که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی به پیرۆزترین شت ئه‌ژمار ده‌کات. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه مه‌چه‌کی سته‌م و نادادپه‌روه‌ریی خۆی پێ ئه‌ستوور ده‌کات و بۆ زیاد بوونی چه‌ند رۆژی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موو مێتۆدێکی دوور له ئایین و دژبه هه‌موو پرنسیپه مرۆییه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. هه‌رچه‌نده به خۆشییه‌وه ئاستی تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌گشتی و گه‌لی کوردی بڕوامهندیش به‌تایبه‌تی گه‌یشتووه‌ته جیگایه‌ک که هه‌موو ماهیه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی و جوودیی کۆماری ئیسلامی‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه که نه‌ک هه‌ر ناتوانن چیتر خه‌ڵک بخهلهفین و بخه‌ڵه‌تێنن به‌ڵکوو واده‌ی رووخانی نزیک بوهوتهوه و ده‌بێ بخرێته زبڵدانی مێژووه‌وه و هه‌ر وه‌ک پێغه‌مبه‌ریشمان له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌فه‌رمووی هه‌رچی شته له‌و په‌ڕی بێ هێز و پێزیدا لێک ده‌ترازێ و له‌ناو ده‌چێت به‌ڵام سته‌م و نادادپه‌روه‌ری له‌و په‌ڕی به هێزی و چڵه‌پۆپه‌دا داده‌ڕمێ که بۆ راستی ئه‌م فه‌رموده‌ی خۆشه‌ویستیشمان ئه‌وه‌یه که هه‌موومان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا دیتمان که چۆن حاکمه وڵاتخۆرهکان و دیکتاتۆره‌کان بێ ئه‌وه‌ی له ئاوه‌ز و عه قڵماندا بگونجێ یه‌ک له دوای یه‌ک به سه‌رشۆڕی سه‌ریان نایه‌وه و ته‌خت و تاجیان به تاراج رۆیشت که بێ گومان ئه‌مڕۆ و سبه‌یش نۆره‌ی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێرانه و ده‌بێت له به‌رده‌م باره‌گای پهروهریندا وڵامده‌ر بن. ئێمه وه‌ک {یزاکا} به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه داوا له سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و هه‌موو لایه‌نه ئایینی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و چین و تۆێژه‌کان ده‌که‌ین که له‌گه‌ڵ هه‌بوونی سه‌رنج و بۆچوونی جیاواز زیاتر له هه‌موو کات ریزه‌کانیان یه‌ک خه‌ن و یاریده‌ده‌ری یه‌کتر بین بۆ زیاتر وهخێراخستنی له‌ناوچونی ئه‌م رێژیمه و هێنانه‌ئارای که‌ش و هه‌وایه‌کی گونجاو و ئایینێکی ئه‌وتۆ که ماف و ویستی هه‌ر تاک و کۆمه‌ڵێک له به‌ر چاو ده‌گرێ و رێز له بۆچوونه‌کان ده‌نێت. له خوای مه‌زنمان هیواخواز و داواکارین که جه‌ژنمان بۆ بکاته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ رزگاری له ژێر سایه‌ی قورسی کۆماری ئیسلامی و سه‌ربه‌خویی گه‌له‌که‌مان و له‌رینه‌وه‌ی ئاڵای نه‌ته‌وه‌ییمان وێڕای نهتهوهکانیتر له ده‌وری ماڵی خوا و سه‌ربه‌خۆیی ئایینیمان.
پیرۆزبێت جێژنی قوربان {وسلام علیکُم و رحمتُ الله وبرکاتهُ}
یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر