یزاکا: مامۆستایه‌کی ئایینیی ناوچه‌ی هه‌وشار هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوازده که‌س میوان که‌له ماڵی ئه‌و مامۆستایه بوون، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، مه‌لا شه‌فیق مامۆستای ئاوایی "قزقۆپی"ی سه‌ر به شاری سایین قه‌ڵا له ناوچه‌ی هه‌وشار رێکه‌وتی ٢٠ی گه‌لاوێژ له کاتی به‌ربانگدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
به وته‌ی شایه‌تحاڵان سه‌ره‌ڕای بێ رێزی کردن به‌و مامۆستا ئایینییه، دوازده که‌سی دیکه‌ش که‌له ماڵی مه‌لا شه‌فیق میوان بوون، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
هه‌واڵنێری ئاژانسی کوردپا رایگه‌یاند، مه‌لا شه‌فیق و ئه‌و دوازده که‌سه ره‌وانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی شاری ورمێ کراون.
هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و 13 که‌سه نه‌زانراوه و له‌مه‌ڕ چاره‌نووسیان هه‌واڵێک له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
له مانگی ره‌مه‌زاندا زه‌خت و گوشار بۆ سه‌ر مامۆستایانی ئایینی زیادی کردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له درێژه‌ی زه‌خت و گوشاری هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان له رۆژانی ١٨ و ١٩ی گه‌لاوێژدا چه‌ند مامۆستای ئایینی و پێش نوێژی مزگه‌وته‌کانی شاری بۆکان بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتیان کراون و لێپرسینه‌وه‌یان لێکراوه.
به وته‌ی شایه‌تحاڵان ئه‌و مامۆستایانه ئه‌وه بووه که له کاتی به‌ربانگ و ته‌راویح و خوتبه‌کانی هه‌ینیدا باسیان یه‌کگرتوویی و کورد و سه‌رکه‌وتنی زیاتری کوردانی سووریه‌یان کردووه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆیه‌ک هه‌تا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی حکوومه‌ت زه‌خت و گوشاری زیاتریان بۆ بهێنن و بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات بکرێن.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا مامۆستایانی ئایینی و چالاکانی مه‌زهه‌بی و پێڕه‌وانی مه‌زهه‌بی سوننه له ناوچه‌کانی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمهوە زه‌خت و گوشاری زیاتریان خراوه‌ته سه‌ر و له‌م پێوه‌ندییه‌شدا چه‌ندین که‌س زیندانی و دادگایی کراون.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر