لینکەکان

۱۳۹۱/۰۵/۳۰

پەیامی یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی لەدایك بوونی "حەزرەتی محمد" (درودی خوای لێ‌ بێت)

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

هاونیشتمانانی بەرێز

خەڵكی موسڵمان و تێكۆشەری كوردستان

یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران 12ی ربیع الاول یادی لە دایك بوونی حەزرەتی محمد دروودی خوای لێ بێت لە هەموو موسلمانان بەگشتی و خەڵكی موسڵمان و تێكۆشەری كوردستان پیرۆز دەكات لە خوای گەورە و دڵوڤان داواكارە هزر و ئەندێشەكانی كە لە رێگای پێغەمبەری گەورەمان حەزرەتی محمد كە پایە و بنیاتی ژیانێكی ئاسودە و بەختەورەوە كە قورعانی پیرۆزە گەیشتوتە دەستی موسڵمانان ببێتە هەوێنی ئاشتی و تەناهی بۆهەموان.

لە نێو مێژووودا زۆر روداووی گرینگ هەن كە بۆ هەتا هەتایە لە یاد و بیرەوەری هەموو لایەك دا دەمێنێتەوە،گاریگەرترین رووداووی مێژووی كە توانیەتی وەك ئەستێرەیەكی پرشنگدار لە ئاسمانی بایەخە مرۆڤایەتیەكاندا بمێنێتەوە، لەدایك بوونی فەخری عالەم حەزرەتی محمد ی مستەفایە كە زیاتر لە 1400ساڵە شەیدایانی بیر و هەستی پاك و خواناسی عەوداڵی شوێن پێی و رێگا و رێبازەكەین.

یەكیەتیی زانایانی ئایینی كوردستان وەك یەكیەتیەكی دەروەست لە یادی لەدایك بوونی ئەو مرۆڤە پایە بەرز و بلیمەتەدا لە خوای مەزن داواكارە سەرجەم خەڵكی چەو ساوە و مەزڵومی جیهان لەژێر چەنگی ئەو دیكتاتۆرانە رزگار بكات كە بە ناوی ئایین و ئیسلام و فەرموودەكانی پێغەمبەری گەورەمانەوە لە هیچ چەشنە زڵم و زۆرێك دەست ناپارێزن.

بەرز و پیرۆز بێت یادی لەدایك بوونی حەزرەتی محمد (ص)

یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران

15/11/90

په‌یامی یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، به‌بۆنه‌ی جێژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان

یزاکا: یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی جێژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان، ئاراسته‌ی هه‌موو موسڵمانانی جیهان و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌کات.

ده‌قی په‌یامه‌که‌ به‌م جۆره‌یه:

به‌ناوی خودای به‌خشه‌نده‌ و میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان پیرۆزبایی خۆمان له‌ هه‌موو موسڵمانانی جیهان و خه‌ڵکی کوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌که‌ین، له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین نوێژ و رۆژووی موسڵمانان به‌ درێژایی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ قه‌بووڵ بکات.

جێژنی ره‌مه‌زان جێژنی بیرکردنه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تیی پێداچوونه‌وه‌ به‌ ژیانی خه‌ڵکانی هه‌ژار و که‌م‌ده‌رامه‌ته‌.

خودای گه‌وره‌ ره‌حمه‌تی خۆی بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌نێرێ که‌ ده‌ستی فه‌قیر و هه‌ژاران ده‌گرن.

جێژنی ئه‌مساڵ له‌ ئێراندا هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ گرانی و فه‌قر و هه‌ژاری که‌ به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وت و دژی مرۆڤانه‌ی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی، خه‌ڵکی تووشی نه‌هامه‌تی کردووه، رێژیمێک که‌به‌ ناوی ئیسلام و له‌ژێر چه‌تری ناوی ئیسلامدا رۆژانه‌ کرده‌وه‌ی دژی مرۆڤایه‌تی و دژی هه‌رچه‌شنه‌ ئازادی و ژیانێکی به‌خته‌وه‌ری ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و خه‌ڵکی موسڵمانی کورد به‌تایبه‌تی له‌ چنگ ئه‌م رێژیمه‌ دیکتاتۆره‌ رزگار بن و جێژنی ره‌مه‌زانی ساڵی داهاتوومان له‌ نیشتمانێکی ئازادا بگرین.

یه‌کیه‌تی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٩ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی

۱۳۹۱/۰۵/۲۹

۱۳۹۱/۰۵/۲۰

ده‌سبه‌سه‌ر کرانی ١٢ هاووڵاتی و مامۆستایه‌کی ئایینی له ساین‌قەڵا

یزاکا: مامۆستایه‌کی ئایینیی ناوچه‌ی هه‌وشار هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ دوازده‌ که‌س میوان که‌له‌ ماڵی ئه‌و مامۆستایه‌ بوون، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کران.

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، مه‌لا شه‌فیق مامۆستای ئاوایی "قزقۆپی"ی سه‌ر به‌ شاری سایین قه‌ڵا له‌ ناوچه‌ی هه‌وشار رێکه‌وتی ٢٠‌ی گه‌لاوێژ له‌ کاتی به‌ربانگدا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.

به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵان سه‌ره‌ڕای بێ‌ رێزی کردن به‌و مامۆستا ئایینییه‌، دوازده‌ که‌سی دیکه‌ش که‌له‌ ماڵی مه‌لا شه‌فیق میوان بوون، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

هه‌واڵنێری ئاژانسی کوردپا رایگه‌یاند، مه‌لا شه‌فیق و ئه‌و دوازده‌ که‌سه‌ ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی شاری ورمێ‌ کراون.

هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و 13 که‌سه‌ نه‌زانراوه‌ و له‌مه‌ڕ چاره‌نووسیان هه‌واڵێک له‌به‌ر ده‌ستدا نیه‌.

له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا زه‌خت و گوشار بۆ سه‌ر مامۆستایانی ئایینی زیادی کردووه.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له‌ درێژه‌ی زه‌خت و گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌ رۆژانی ١٨ و ١٩ی گه‌لاوێژدا چه‌ند مامۆستای ئایینی و پێش نوێژی مزگه‌وته‌کانی شاری بۆکان بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتیان کراون و لێپرسینه‌وه‌یان لێکراوه.

به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵان ئه‌و مامۆستایانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ له‌ کاتی به‌ربانگ و ته‌راویح و خوتبه‌کانی هه‌ینیدا باسیان یه‌کگرتوویی و کورد و سه‌رکه‌وتنی زیاتری کوردانی سووریه‌یان کردووه‌ و ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆیه‌ک هه‌تا ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی حکوومه‌ت زه‌خت و گوشاری زیاتریان بۆ بهێنن و بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات بکرێن.

له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا مامۆستایانی ئایینی و چالاکانی مه‌زهه‌بی و پێڕه‌وانی مه‌زهه‌بی سوننه‌ له‌ ناوچه‌کانی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وە زه‌خت و گوشاری زیاتریان خراوه‌ته‌ سه‌ر و له‌م پێوه‌ندییه‌شدا چه‌ندین که‌س زیندانی و دادگایی کراون.