به ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
روون کردنهوه
قال الله تبارک وتعالی:
( وتعاونوا علی البر والتقوی ولا تعاونوا علی الإثم والعدوان ) صدق الله العظیم.
خزمەت به دین و میللەت ئەرکی سەرشانی هەر کەسێکە و تەنیا واجبی سەرشانی چەند کەسێکی دیاری نێو کۆمەڵگا نییە. جا ئەگەر ئەم ئەرکە لە وڵاتێکی موسوڵمانی داگیرکراوی وەک کوردستان بێت، ئەوە زیاتر ئەم ئەرکە قورسایی دەخاتە سەر شانی تاک تاکی ئەو کۆمەڵگایە و لە سەرووی هەموویانەوە مامۆستایانی ئایینی کە هەمیشە ڕێبوارانی ئەم ڕێگایە بوونه.
مامۆستایانی ئایینی کوردستانیش به پێی ئەو جێگە و پێگەیەی کە لە نێو کۆمەڵگای کوردەواریدا هەیانه لە لایەکەوە و هەمیش وەکوو تاکێکی کورد و هەمیش وەکوو موسوڵمانیک کە دینەکە پێیان دەڵێت کە یارمەتیدەری مەزڵومان و ستەملێکراوان بن، پشکی شێریان بەر دەکەوێت.
زۆر جێگای خوشحاڵییە کە مامۆستایانی ئایینیش شان وە بەر ئەم ئەرکە بدەنو واجبی دینی و نەتەوەیی خۆیان بە جێ بگەیەنن کە لەم حاڵەتەشدا هەم ڕەزامەندی خوای گەورە بە دەست دێنن و هەمیش لای گەلە چەوساوەکەیان خۆشەویست دەبن.
وەکوو خۆم سەرەڕای تەنگ و چەلەمەی ڕۆژگار تا ئەو جێگایەی بۆم کرا بێت، لە خزمەت به دین و نەتەوەکەم درێغم نەکردووەو ئەگەر شتێکم لە دەست هاتبێت نە تەنیا منەت نییە لە سەر هیچ کەسێک، بەڵكو به وەزیفەی خۆمم زانیوە.
لە کاتی ڕاگەیاندنی دامەزرانی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران به داخەوە هەندێک زانیاری هەڵە و ناڕاست به ئێمە درا کە بوو به هۆی هەڵوێستێکی نهگوونجاو و درووست بوونی دڵ ئێشەیەک لە نێوانماندا و دڵی چەندین کەس لە دۆستانمان لێڕهنجا. بۆیه بۆ کۆتایی هێنان بەو کێشە، ناوی ڕێکخراوەکەمان که وێکچوونێکی تهواو وهک یهکیشیان نهبوو، گۆڕی و لە دوای ئەوە تاریخهوە هیچ چالاکیەکمان لە ژێر ناوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ـ ئێران دا نەما.
ئەویش لە بەر چەند هۆکارێکی وەکوو:
ـ لهبهرچاو گرتنی بهرژهوهندی گشتی ئیسلام، موسوڵمانان و گهلهکهمان.
ـ وازهێنان لهو ناوه، ئهویش بهمهبهستی دووری گرتن لهکێشهو تهفرهقهو دووبهرهکیی لهنێوان موسوڵمانانبه گشتیو مامۆستایانی ئایینی کوردستان بهتایبهتی.
هەر بۆیە دوای ئەو ماوە دوور و درێژە و به پێداچوونەوەیەک بۆ کار و چالاکیەکانم، سهرهرڕای گهردنئازایی و داوای لێبوردن، بە قەناعەتەوە ڕادەگەیەنم که دەستخۆشی دەکەم لەو بەڕێزانە لە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران و لە هەر کەس و لایەنێک کە بە جۆرێک دەیەوێت خزمەت به گەلی چەوساوەی کوردی موسوڵمان بکات.
هەروەها لەم ڕۆ بە دواوە ئامادەگی خۆم هەم وەکوو تاکێکی کورد و هەم وەکوو مامۆستایەکی ئایینی بۆ هاوکاری لە گەڵ یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران دەردەبڕم و بهم هاوکاریه شانازی دهکهم. هیوادارم بە هاوکاری و هاوفیکری یەکتر بتوانین زیاتر خزمەت به دین و میللەتەکەمان بکەین.
والله بما اقول شهید
بچووکی هەموو لایەک
مەلا ئەحمەد سماعیلی
٢٧ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر