به نێوی خوا
یزکا: به بۆنه‌ی 26ی خه‌رمانان، ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌و كارامه‌ی گه‌ل‌و سكرتێری به‌وه‌جی حیزب كاك دوكتور سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی ناسراو به دوكتور سه‌عید به ده‌ستی تیرۆرپه‌روه‌ران‌و ره‌شه‌كوژانی كۆماری ناشه‌رعی‌و نائیسلامیی ئێران بێ له به‌رچاوگرتنی هه‌ر چه‌شنه بنه‌مایه‌كی ئایینی‌و ته‌نانه‌ت ئینسانی له وڵاتی ئاڵمان‌و به دوور له خاكی پیرۆزی كوردستان سه‌ره‌خۆشیی خۆمان پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی‌و هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌رانی حدكا به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین. له خوای گه‌وره‌ش هیواخوازین به هه‌وڵ‌و تێكۆشانی ئاشتیدۆستان‌و لایه‌نگرانی ئازادی‌و دێموكراسی رێڕه‌وانی هزر‌و بیری رێبه‌رانی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییمان، هه‌موو تاوانبارن خوڵقێنه‌رانی ئه‌م تاوانه‌و هه‌موو تاوانه نادیاره‌كانی كۆماری شوومی ئێران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكۆماری بدرێته دادگای عه‌داڵه‌ت‌و سیمای دژێو‌و ناجوامێرانه‌یان بۆ خه‌ڵكی دونیا‌و بیر‌وڕای گشتی ئاشكراتر كه‌ن‌و سیاسه‌ته چه‌وت‌و دزێوه‌كانیان له‌قاو بدرێ. كۆماری ئیسلامیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌لی كورد له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ئامانج‌و ویسته‌كانیدا تا چلوكی سه‌ركه‌وتن له هیچ چه‌شنه خه‌باتێك سڵ ناكا‌و درێژه‌ده‌ری باوه‌ڕی رێبه‌رانیان ده‌بن. له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌لی كورد دڵنیا ده‌كه‌ین به پشت ئه‌ستووری به "حدكا" به هه‌موو هیواكان ده‌گه‌ین. به هیوای سه‌ركه‌وتن له خوا دوا ده‌كه‌ین روحیان به به‌هه‌شت شاد‌و رێگه‌یان پڕ رێبوار بێت.
یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران
26ی خه‌رمانانی 2709ی كوردی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر