لینکەکان

۱۳۸۷/۱۱/۰۴

برووسكه‌ی پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان له‌لایه‌ن یزاكا

به‌ نێوی خوای مه‌زن‌و دلۆڤان
به‌بۆنه‌ی دوی رێبه‌ندان 64مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی كۆماری‌ كوردستان پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌مو‌و كوردانی كوردستان به‌گشتی‌و كوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین‌و له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین ئه‌مڕۆژه‌ بكاته‌ سه‌ره‌تای به‌خته‌وه‌ری گه‌ل‌و رزگاربوونی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ژێر ناعه‌داڵه‌تی‌و چه‌وسانه‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی.
دووی رێبه‌ندان ئه‌م رۆژه‌یه‌ كه‌ دامه‌زرێنه‌رانی به‌ رێبه‌رایه‌تی رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌‌و كه‌ڵه‌ پیاوی ئایینی واته‌ قازی محه‌ممه‌د نه‌ك هه‌ر له‌ روانگه‌ی سیاسی‌و ویستی نه‌ته‌وه‌یی پێویست بو‌و بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ له‌ ئاست ئه‌‌و هه‌مو‌و نادادپه‌روه‌ری‌و پێشێلكاریانه‌ی ده‌رهه‌ق گه‌له‌كه‌مان ده‌كرا به‌ڵكوو‌و له‌ ده‌لاقه‌ی ئایینیه‌وه‌ به‌ ئه‌ركی‌ ئایینی ده‌زاندرا بۆ به‌ره‌نگاری سه‌باره‌ت به‌ وه‌به‌رچا‌و نه‌خستنی ئه‌م هه‌مو‌و نادادپه‌روه‌ری‌‌و ناعه‌داڵه‌تیه‌ی كه‌ له‌هه‌مبه‌ر گه‌لان به‌گشتی‌و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی‌و وڵاتی به‌ڵا لێدرا‌و كوردستان ده‌كرا هه‌ر وه‌ك خوا له‌م به‌ستێنه‌ش دا به‌رابه‌ری یاساكه‌ی ده‌مان هێنێته‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ‌{ یاایهاالذین امنوکونوقوامین بالقسط شهداء لله ولوعلی انفسیکم } واته‌ ئه‌ی گه‌لی خاوه‌ن باوه‌ڕان به‌رابه‌ری داد په‌روه‌ری بكه‌نه‌ پیشه‌ی سه‌ره‌كیتان له‌ هه‌مبه‌ر به‌گژداچوونه‌وه‌ی نا به‌رابه‌ریی‌‌و هه‌ڵوێست بنوێنن له‌ ئاست چه‌وسانه‌وه‌‌و به‌ فیڕۆ دانی مافی خه‌ڵكان هه‌رچه‌ند به‌ زیانی گیانتان كۆتایی بێت.
كه‌وایه‌ كۆماری‌ كوردستان نه‌ك هه‌ر له‌جێی خۆیدا به‌ڵكو‌و له‌ هه‌ردووك رووه‌ پێویست بو‌و بێته‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌ خوشییه‌وه‌ قازی محه‌ممه‌د‌و هاوڕێیانی وه‌كو‌و كه‌سایه‌تیه‌كی له‌ یه‌ك كات دا هه‌م ئایینی‌‌و هه‌میش نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌ پێشه‌نگی وه‌ڕێخستنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ خوایی‌و خه‌ڵكییه‌، هه‌رچه‌ند به‌زیان‌و چوونه‌ سه‌رداریشیان ته‌وا‌و بوو.
له‌2ی رێبه‌ندان كۆمارێك دامه‌زرا كه‌ ئه‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌ری‌‌و لێوه‌شاوه‌یی بێ‌جیاوازیی چینایه‌تی‌‌و باوه‌ڕی‌ ئایینی‌و بۆ رێبازی هه‌ره‌ به‌رز‌و بۆ سه‌قامگیربوونی هه‌رچی باشتر به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری نه‌ته‌وه‌كان به‌تێكڕایی‌‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ردووك روانگه‌وه‌ هه‌م ئایینی‌‌و هه‌م نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ كه‌وتبوه‌ گه‌ڕ‌و به‌حه‌ق پارێزه‌ریان له‌م فه‌رموده‌ی خوا ده‌كرد كه‌ ده‌فه‌رموێ‌ { واذاحکمتم بین الناس ان تحکموباالعدل}واته‌ كاتێ‌ ئێوه‌ حوكم‌و حكوومه‌ت مه‌داریتان درایه‌ ده‌ست دادپه‌روه‌ری كه‌ن‌و له‌ بازنه‌ی عه‌داڵه‌ت نه‌چنه‌ده‌ره‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ش له‌سه‌رئه‌م داوایه‌ ئه‌ونده‌ به‌سه‌ چاوێك به‌ سه‌رده‌می كۆماردا بخشێنین كه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی دا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م گشته‌ قه‌یرانه‌ی هه‌یبو‌و یا رووی نه‌داوه‌ یا به‌ ده‌گمه‌ن به‌رچا‌و ده‌كه‌ون ته‌نانه‌ت ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكیش له‌وپه‌ڕی خۆیدا‌و به‌دور له‌ هه‌ر كێشه‌‌و هه‌نگه‌مه‌ی چینایه‌تیی‌‌و ئایینی‌‌و كه‌می‌و زۆری به‌ڕێوه‌ چووه‌ كه‌ رێك له‌گه‌ڵ‌ فه‌رمانی خوا پێك ده‌خۆن كه‌ ده‌فه‌رموێ‌ {ئێوه‌ هیچ كامێكتان بۆی نییه‌ خۆی به‌ۆخاوه‌ن خێو‌و زلتر بزانێ‌ پێوه‌ر بۆ گه‌وره‌یی ته‌نیا پارێزگاری له‌دین‌و به‌ڕێوه‌بردنی یاسای ئایینه‌}.
"یزاكا" نه‌ك هه‌ر ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌م رۆژه‌ رێز ده‌گرین‌و به‌ حورمه‌ته‌وه‌ لێی‌ ده‌ڕوانین به‌ڵكو‌و به‌ پێویستی ده‌زانین پێویستی سه‌رشانی هه‌رخاوه‌ن باوه‌ڕ كه‌ بۆ پشتگیری له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران‌و میراتگرانی ئه‌م كۆماره‌‌و پێشگیری له‌ نابه‌رابه‌ری‌و جیاوازی خوازانی سه‌رده‌م له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌و هه‌ر ئایینێكدا بێت هه‌ڵوێست بنوێن‌و خۆیان به‌رپرسیار بزانن.
وێڕای پیرۆزبایی دووباره‌مان بۆ ئێوه‌ی خوشه‌ویست
یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران
2ی رێبه‌ندانی1388هه‌تاوی‌و 2709كوردی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر