انا للە وانا الیە راجعون.
کۆچی دووایی زانایەکی پایەبەرزی نیشتیمان داخێکی گران و خەسارێکی مەزنە لە توێژی ئایینی نیشتیمان.
موت العالم موت العالم
مامۆستا و دڵسۆزی ئایین و گەل جەنابی مەلا موسا حەبیب کۆچی دووایی کرد.
کورتەیەک لە ژیان نامەی خودالێخۆشبوو، ناوی تەواوی موسا حەبیب کەریمــە ، لـەساڵی (۱۹٥۷) لـە شارۆچکەی (بیارە) لـە دایکبووە ، لـە تەمەنی (۱۲)ساڵیدا باوکی وەفات دەکـــات ، سەرەتای خوێندنی هەر لە بیارەدا دەبێ لە خزمەت (مامۆستا عبدالرحمن خانەقا) کەمێک لە حونجەیی قورئان دەخوێنێ ، پــاشان ڕوو لە نــاوچـەی (خوڕماڵ)دەکــات ، دەچێتە حوجرەکەی مامۆستا (مەلا موحەمەدی مەلا بەها) لە خزمەت (مامۆستا حەمە عەلی)کوڕی مامۆستادا قورئانی پیرۆز خەتم دەکـات و کەمێک لە کـتـێبـەکان دەخوێنێـــت ...
پـاشان دەچێــتە خزمەت مامۆستا (مەلا فایەق ئەسپەرێزی) بۆ گوندی (عەبابەیلێ) ماوەی دوو ساڵ و شەشە مانگ لە خزەتیدا موستەفید دەبێ و پاشان دەچێــتـە مامۆستا (مەلا عبدالقادر ناوبەرگەیی) و کتـێبی (سەمدیە ، ئیزهار ، تەسڕیفی مەلا عەلی ، ) پــاشان لە ساڵی (۱۹۷۳)ڕوو لە (هەڵەبجە) دەکـات و دەچێـتە خزمەت مامۆستا (شێخ نورەددینی موفتی) و مودەتێکیش دەچێـتە خزمەت مامۆستا (شێخ خالد) بۆ مزگەوتی (جامع) و پـاشان دواجار دەچێــتە خزمەت مامۆستا (مەلا ساڵحی گەورە)(مەنتق و جامی) دەخوێنێ و لـە ساڵی (۱۹۷٦) بانگهێشتی سەربازی کراوە (۷) مانگ خزمەتی کردووە ، پاشان بە یاسایەکی تایبەت بەناوی (العائدون)تەسریح کراوە ....
پاشان لــە ساڵی (۱۹۷۷) لـەبەر خراپی باری مادی ، ڕوو لە شاری (بەغداد) دەکـات بە مەبەستی ئیش و کار ، کاتێک دەگاتە دەگاتە ئەم شارە لە دوایی ئیش کردنی ڕۆژی یەکـەم بۆ ئێوارەکەی دەچێـتە خزمەت (مامۆستا عبدالکریمی مودەڕیس) و دوایی ناسین و باسکردنی ئەوەی کە خوێندنی تەواو کردووەو ئێستا هاتووە بۆ ئێرە بۆ ئیش کار ، ئەو شەوە کـە دەخەوێ دەست دەکـات بە ناڵەناڵ مامۆستای مودەڕیس دەفەرموێ : هەستە دەڵێی کۆتری دەناڵێنی !!
بۆ بەیانیەکەی ڕۆژ دەبێتەوە دەیباتە وەزارەتی ئەوقاف و دایدەمەزرێنێ و ماوەی سێ ساڵێک لە خزمەت مامۆستادا دەمێنێتەوە و زیاتر تەکمیلە دەدات بە خوێندنەکەیی و ئیجازەی عیلمیشی لێ وەردەگـــرێـــــت ، پاشان لەم دوایەشدا دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالوریۆس ...
٭ پاش گەڕانەوەی لە بەغداد دەبێتە مەلای ناو دێی (بیارە) پاشان بۆ ماوەی سێ چوار ساڵێک بۆتە مەلای [خێڵی حەمە]و پاشان دەچێتە ناو شاری (هەڵەبجە) لە مزگەوتی (موسعەبی کوڕی عومەیر) دەبێتە مەلا و پـاشان لە ساڵی (۱۹۸۸) بە بۆنەی کیماویەکەوە ڕوو لـە شاری (سلێمانی) دەکـات و لە مزگەوتی (سەید حەسەن) جێگیر دەبێت و
پـاش ساڵێک دەچێتە مزگەوتی (حەمەی حاجی ڕەشید)
و تا ئێستا لەم مـزگــەوتەدا جێگیــرە ...
ـــ مامۆستا لەگـەڵ ئەوەی کە خاوەنی گوفتارێکی شیرین و وتاربێژێکی ورد و بەهێزە وە خاوەنی چەندین نوسینیـشە لـەوانــــــە :
(شەرحی جمع الجوامع ، شەرحی مختصر المعانی ، ڕێبەری حاجی ، ڕێبەری ڕۆژوەوان ، زیندوو بوونەوە دوایی مردن) وە حاڵی حازر خەریکی تەفسیر کردنی قورئانی پیرۆزە و چەند بەرگێکی لێکردووە ، کـە هەر جوزئەو لە بەرگێکدا خۆیی دەبینێتەوە ...
٭ ئـەم زاتە تا بڵێی مامـۆستایـەکی نەفس بەرز و بە هیمەت و زۆر گەشبین و موتەفائیـلە ، بەڵام تەنها جارێک لێــم بیستبێ ئەوەی گێڕاوەتەوە کـە کاتی خۆیی لەگەڵ مامۆستای مودەڕیس بەیەکەوە چووەتە لای یەکێک لە مەسئولینی (بـەغداد) لە ڕێگادا مامۆستایی مودەڕیس پێی وتووە کـە وادانێ لە مێشکی خۆتا کە زۆر ڕێــزمان لـێـناگرێ
و زۆر لوتفی نابێ لەگەڵمان !!
لەبەر ئەوەی کـە کاتێک چووین و وابوو ئەوە
هیچ قورس نابێ لەسەر دڵمان و ئاسایی دەبێ لە لامــان
چوون پێشتر ئەوەمان تەقدیر کردبوو ، بەڵام گەر هاتوو بە پێچەوانەوە بوو ڕێـزی لـێـگـرتین لوتفی زۆر بوو لەگـەڵمان ئەوە دەبێـتە مایەی دڵـخـۆشـیەکی ئێـجـگـار زۆر ....
٭ مـن ماوەی نزیک لـە دوو ساڵ لە خزمەت ئەم مامۆستا بەڕێزەدا بووم ، ئەوەی لێم دیوە و لێی فێر بــووم لە پەیوەست بوون بە نوێژ و زانست و وردی و عەقڵ و حیکمەت و هیمەت بەرزی و نەفس بەرزی و سیقە بەخۆبوون لە هیچ کەسێکی ترم نەدیوە فێر نەبووم !!
مامۆستا زیاتر لە چل ساڵــە خەریکی کاری مەلایەتی و ڕێنمونی موسڵمانان و تەدریسی فەقێیــە و چـەنــدین
فەقێی بە قابیلیەت زانستیان لێ وەرگرتووە لەسەر
دەستی ئیجازەی زانستییــان وەرگــرتووە ...
بەم بۆنەوە یەکیەتی زانایانی ئایینی پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە ماڵباتی خودالێخۆشبوو و سەرجەم توێژی ئایینی ئیسلامی کورد و دڵسۆزان و هاوبیرانی دەکات، لە پەروەردگار ئەپاڕێینەوە جێگا و مەکانی فردەوسی ئەعلابێت و خۆمان بە شەریکی ئەم خەمە قورسە ئەزانین و کۆچی بەڕێزیان خەسارێکی مەزنە بۆ گەلەکەمان..
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران