سوپاس، شیاوی ئەو کەسە
قورئانی بۆ سەروەرمان نارد کە مەشخەڵێکە بەرەی ئادەمی لە تاریکی نەزانین و لە
زلکاوی نەفامی دەرخست و بۆشارێی تێگەیشتن و پێی گەیشتن، وەرێی خستن درودی لەبڕان نەهاتو
لە بارگای خۆی بەردەوام بنێرێ بۆ گیانی پاکی ئەو سەروەرە دڵسۆزە کە لە دوای بانگ
وئاوازی خودا پەرەستی بانگ وئاوازی یەکسانی بۆبەرەی ئادەمی کردە دروشمی هەتا هەتایە
وبەردی بناغەی ئاینەکەی پێ دامەزراند ولە گیانی پاکی یارانی پاک ودڵسۆزوگیان لە سەردەست
وماندووی نەناس کە هەموو تەمەنیان بۆ رزگاری مرؤڤە ژێر دەستەکان لەدەس ملهوورانی
رۆژگار بەخت کردهەتا دەرسێکی وایان بەو نەتەوەی دوای خۆیان بدەن کە هەرگیز سەر بۆ
چەوسێنەران نەوی نەکەن.